ئەردۆغان: کوردانی سووریا برای ئێمەن و ڕێگە نادەین ئیسرائیل بەکاریان بهێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 تەممووز

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، جەخت لەوە دەکاتەوە کە کوردانی سووریا برای ئەوانن و ڕێگە نادەن ئیسرائیل بەکاریان بهێنێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە، 16-7-2025، لە دژی هێرشکردنە سەر پێکهاتەی درووز لە شاری سوەیدا، ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی ئاسمانی بۆ سەر سووریا دەستپێکرد، هێرشەکان کۆشکی سەرۆکایەتی و وەزارەتی بەرگرییان لە دیمەشق کردە ئامانج و کارداناوەی بەدوای خۆیدا هێنا.
چیرۆکی سەرەکی: ئەردۆغان لەدوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی کابینەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا قسەی لەسەر دۆخی ئێستای سووریا کرد و گوتی: ئیسرائیل دەوڵەتێکی تیرۆریستە کە ماف و حەق ناناسێت، هەوڵدەدات ناوچەکە بەرەو شەڕ پەلکێش بکات، کوردانی سووریا خوشک و برای ئێمەن و ڕێگە نادەین لەلایەن ئیسرائیلەوە بەکاربهێنرێن".
لێدوانی فەرمی: ئەردۆغان هۆکاری شەڕ و ئاڵۆزییەکانی سووریا بۆ ئیسرائیل دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت: ئیسرائیل نە لە سووریا و نە لە غەززە ئاشتەوایی ناوێت، ئێمە وەک تورکیا بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی سووریا، ئەرکی دراوسێیەتی خۆمان بەرامبەر بە سووریا بەجێ دەگەیێنین.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەردۆغان گوتیشی: "پێشووتر ڕێگەمان نەداوە سەقامگیری سووریا تێکبدات و هیچ کاتێکیش ڕێگە نادەین، ڕێوشوێنی پێویستمان بۆ هەموو جۆرە سیناریۆیەک گرتووەتە بەر. ئێمە وەک دوژمن لە کەس نزیک نابینەوە، ئێمە تەنیا ئاشتەوایی و سەقامگیریمان بۆ ناوچەکە دەوێت".
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






