بەغدا دوایین وادە بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی گوێڕ و دیبەگە دیاری دەکات
- کوردستان
- 19 تەممووز
دیمەنی گەنم و ئامێری دەڕاسەیەک - فۆتۆ؛ ئاڤا میدیا - محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی دانەوێڵەی هەولێر لەبارەی درێژکردنەوەی کاتی وەرگرتنی گەنم، بەغدا دوایین وادەی دیاریکردووە و ناتوانین لەو کاتە لابدەین.
بابەتی سەرەکی: دوای بڕیاری بەغدا بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی دیبەگە و گوێڕ لە بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی دانەوێڵەی هەولێر، بەهۆی ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی ئەو دوو ناوچەیە، ناوی بەشێک لە جووتیاران لە نێو ئەو لیستەی بۆ بەغدا نێردرا دانەناوە، ئەمەش کاردانەوە و نیگەرانی جووتیارانی بەدوای خۆیدا هێنا، بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی دانەوێڵەی هەولێر هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەی لەڕێگەی نوێنەرانی کورد و وەزارەتی بازرگانی عێراق دا، ئەمڕۆش دوایین وادەی وەرگرتنی گەنمە و جووتیارەکان چاوەڕوانی وەڵامی بەغدان.
لێدوانی فەرمی: میران بەختیار، بەڕێوەبەری بازرگانیی دانەوێڵەی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەو جووتیارانەی ناویان لەو لیستەدا نییە کە فەرمانگە کشتوکاڵییەکانی دیبەگە و گوێڕ بۆ بەغدایان بەرزکردووەتەوە، بەغدا دەڵێت نابێت گەنمی ئەو جووتیارانە وەربگیرێت.
- "وەزارەتی بازرگانیی عێراق پێی ڕاگەیاندووین کە تەنیا ئەو بڕە گەنمە دیاریکراوە وەربگیرێت کە لەنێو لیستەکەدا هەیە، دواتر دەبێت دەرگای وەرگرتنی گەنم لە سایلۆ دابخەن".
- بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێڵەی هەولێر هەوڵی جدی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو جووتیارانە دا، چ لەڕێگەی وەزارەتی بازرگانی عێراق، چ لەڕێگەی نوێنەرانی کورد لە بەغدا، چ لەڕێگەی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێکی ئەرێنی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو جووتیارانە نەدراوەتەوە.
- تاوەکوی ئێستا زیاتر لە 121 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی سنووری هەولێر وەرگیراوە، هەروەها ئەمڕۆش وەرگرتنی گەنمی دیبەگە و گوێڕ دەگاتە بڕی 25 هەزار تۆن.
- لە سێ ڕۆژی رابردوودا 714 بارهەڵگر گەنمی جووتیارانی دیبەگە و گوێڕیان لێوەرگیراوە، تەنیا لە ڕۆژی 18-7-2025، توانراوە 270 بارهەڵگری گەنم وەربگیرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕۆژی 10-6-2025، پرۆسەی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، ڕۆژی 15-7-2025 وەک دوایین وادە بۆ وەرگرتنی گەنم دیاریکرا، بەڵام بەهۆی گواستنەوەی گەنمی جووتیارانی دیبەگە و گوێڕ بۆ بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێڵەی هەولێر، وەرگرتنی گەنم لەم بەڕێوەبەرایەتییە لە 12-6ەوە دەستیپێکرد، بۆیە چوار ڕۆژ بۆ وەرگرتنی گەنم لەم بەڕێوەبەرایەتییە درێژکرایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






