هێمن گرووپ: پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر گەورەترین پرۆژەی ئاوە لە هەموو عێراق
- هەواڵ
- 20 تەممووز

خالید خۆشناو، خاوەنی کۆمپانیاکانی هێمن گرووپ
ئاڤا نیوز
خاوەنی کۆمپانیاکانی هێمن گرووپ ڕایدەگەیێنێ، لە باشترین کۆمپانیاکانی جیهان کەلوپەل بۆ پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر هێنراوە. دەشڵێت، "پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر گەورەترین پرۆژەی ئاوە لە هەموو عێراق".
چیرۆکی سەرەکی: پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر کە گەورەترین پرۆژەی ئاوی خواردنەوەیە لەسەر ئاستی عێراق و وڵاتانی دەورووبەر، لەلایەن گرووپی کۆمپانیاکانی هێمن گرووپ کە کۆمپانیایەکی ناوخۆییە بەر لە وادەی دیاریکراو قۆناغی یەکەمی تەواو کراو و ئەمڕۆ بە فەرمی لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کرایەوە
لێدوانی فەرمی: خالید خۆشناو، خاوەنی کۆمپانیاکانی هێمن گرووپ گوتی: هەرچەندە ئەم جۆرە پرۆژەیە بۆ ئێمە نوێ بوو، بەڵام توانیمان لە ماوەیەکی کەمی دیاریکراو و بەپێی ستانداردی جیهانی و بە کوالێتیێکی بەرز پرۆژەکە جێبەجێ بکەین.
- هەموو پێداویستیەکانی ئەم پرۆژەیە لە باشترین کۆمپانیاکان لەسەر ئاستی جیهان هێنراون.
- بە تازەترین سیستم پرۆژەکەمان جێبەجێ کرد کە بەهیچ جۆرێک پێشتر بەکارنەهێنراوە، باشترین تیمی کارمان پێکهێنا و گەورەترین کۆمپانیای دیزاینمان هێنا ناو کارەکە، بە سێ شەفت و 24 کاتژمێر کارمان تێدا کردووە.
- بەبێ پشتیووانی سەرۆکوەزیران نەماندەتوانی بەم کاتە کەمە ئەم پرۆژەیە تەواو بکەین.
- موژدەی تەواو کردنی دوو پرۆژەی دیکە لەلایەن هێمن گرووپ ڕادەگەیەنم کە ئەمساڵ دەچنە خزمەت هاونیشتمانیان.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا کەرتی وزەی ئۆکرانیا بە ئامانج دەگرێت
- ببینە و ببیستە
- 58 خولەک لەمەوپێش
چیرۆکی 55 ساڵ پێکەوەبوون و خۆشەویستی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایەکی دۆزەرەوەی دی ئێن ئەی کۆچی دوایی کرد
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 تشرینی دووەم

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا کەرتی وزەی ئۆکرانیا بە ئامانج دەگرێت
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: دەرفەت هەیە پووتین ببینم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڤایا: پشتگیریی لە عێراقێكی بێ میلیشیا دەکەین






