ڕووسیا کەرتی وزەی ئۆکرانیا بە ئامانج دەگرێت

شەیری بکە لە:
ڕووسیا کەرتی وزەی ئۆکرانیا بە ئامانج دەگرێت

ساتی بەئامانجگرتنی ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسیاوە

ئاڤا نیوز


ڕووسیا هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر ژێرخانی وزەی ئۆکرانیا و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا.

 

لێدوانی فەرمی: سڤیتلانا گرینچوک، وەزیری وزەی ئۆکرانیا ڕایگەیاند ڕووسیا جارێکی دیکە بە شێوەیەکی بەرفراوان هێرش دەکاتە سەر ژێرخانی وزەی ئۆکرانیا، بەهۆی ئەمەوە پچڕانی بەپەلەی کارەبا لە ژمارەیەک ناوچەی ئۆکرانیا هاتۆتە ئاراوە.

 

زانیاریی زیاتر: لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی زستان، ڕووسیا هێرشی زیاتر دەکاتە سەر دامەزراوەکانی کەرتی وزەی ئۆکرانیا تا گوشاری زیاتری بخاتە سەر.

 

ئەمەش بزانە: جیا لە دامەزراوەکانی گازی سرووشتی، ڕووسیا لە ڕێگەی درۆنەوە هێرشی کردە سەر شاری دنیپرۆ لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا و بەهۆیەوە ژنێک گیانی لەدەست دا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون کە یەکێکیان منداڵە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ