ئومێد خۆشناو: مەسرور بارزانی باوەڕی وابوو دەبێت کێشەی کەمئاوی لە بنەڕەتدا چارەسەر بکرێت
- کوردستان
- 20 تەممووز

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر
ئاڤا نیوز
ئومێد خۆشناو ڕایدەگەیێنێت، لە پێنج ساڵی ڕابردوودا 230 ملیار دینار بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کەمئاوی و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسیی لافاو لە هەولێر خەرج کراوە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کرایەوە، ئەم بەشەی پرۆژەکە ئاوی خواردنەوە بۆ ژمارەیەک گەڕەکی شاری هەولێر دابین دەکات کە بەشێکیان ساڵانێکە کێشەی کەمئاوییان هەبووە.
لیدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر گوتی، ئەمڕۆ بۆ هەولێر ڕۆژێکی مێژوویە و خەم و ناسۆری چەندین ساڵی ڕابردوومان بیر دێنێتەوە، بابەتی ئاو لە هەولێر چیرۆکێكی ناخۆشی ئیدارە و هاونیشتمانیانە، پێنج ساڵ پێش ئێستا ساڵ لەلای ئێمە دوو وەرز بوو، شەش مانگ ئامادەکاری بوو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لافاو، شەش مانگەکانی دیکە ئامادەکاری بوو بۆ ڕووبەڕووبونەوەی کەمئاوی.
- لە پێنج ساڵی ڕابردوو 100 ملیار دینار بۆ بیری نوێ و زیادکردنی قوڵیی بیرەکان خەرج کراوە، 130ملیار دیناریش ڕێڕەوی سروشتی ئاوی باران و ئاوەڕۆکان خەرج کراوە.
- لە پارێزگای هەولێر چوار بەنداو و ژمارەیەک پۆندی تەواو کراون، ژمارەیەک پۆندی دیکەش لە جێبەجێ کردندان.
- سەرۆکوەزیران بەقەد خەڵکی ئەم شارە لەناو ئازارەکانی خەڵک بوو، لەکاتی باران بارین و لەکاتی کێشەی کەمئاویش بەردەوام لەسەر هێڵ بوو بودجەی پێویستی تەرخان کردووە و ئێمەی ڕاسپاردووە بۆ جێبەجێ کردنی داواکاریی هاونیشتمانیان.
- سەرۆکوەزیران بەردەوام باوەڕی بەوە بووە و کاری لەسەر ئەوە کردووە ئەم کێشەی کەمئاوییە لە بنەڕەتدا چارەسەر بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 2 خولەک لەمەوپێش
تایلۆر سویفت بەردەوامە شکاندنی ڕیکوردەکان
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
کێشەی هاتووچۆ لە زاخۆ بۆ 100 ساڵی داهاتوو چارەسەر دەکرێت
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
عێراق پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگی نۆی نەنارد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

تایلۆر سویفت بەردەوامە شکاندنی ڕیکوردەکان
2 خولەک لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

هاووڵاتییانی ئێران لە مەراسیمی پەردە لادان لەسەر پەیکەری شاپووری یەکەم ئامادەبوون
1 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایەکی دۆزەرەوەی دی ئێن ئەی کۆچی دوایی کرد
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
کێشەی هاتووچۆ لە زاخۆ بۆ 100 ساڵی داهاتوو چارەسەر دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران داوای قەرەبووی جەنگی 12 ڕۆژە لە ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لە هەناردەكردنی گەنم بۆ ئێران دوو دڵە؛ لەبەر دوو هۆکارە






