سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: داهاتی ناوخۆ لە پڕۆژەی خزمەتگوزاریی خەرج دەکرێت
- هەواڵ
- 20 تەممووز

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە مەراسیمی کردنەوەی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرایی ئاوی هەولێر
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە مەراسیمی کردنەوەی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرایی ئاوی هەولێر ڕایگەیاند: بەشی یەکەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرایی ئاوی هەولێر لەماوەیەکی پێوانەیدا و بە بەرزترین کوالێتی تەواوکراوە.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەم، بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی لە هەولێر، بە تەواوبوونی ئەم پرۆژەیە کێشەی کەمئاوی تا 30 ساڵی داهاتوو لە هەولێر چارەسەر دەبێت، ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکوەزیران مەسرور بازانی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکەی کردەوە و ئاو دەگاتە بەشێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا هەستمان بەوەکرد کە کاریگەریی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و کەمبوونەوەی ڕێژەی بارانبارین گرفتی بۆ هاووڵاتییانی هەولێر دروستکردووە بەهۆی ئەوەی ئاوی پێویستی خواردنەوەیان بە دەست ناگات، هەر بۆیە دەستمان کرد بە دانانی بەردی بناغەی چەندین پڕۆژەی گرنگ بۆ کەمکردنەوەی ئەو کاریگەرییانە و دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی پێویست بۆ هاووڵاتییانی کوردستان.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆکوەزیران ڕایگەیاند: بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کەمئاوی پڕۆژەیەکی لەمشێوەیە پێویست بوو، بەشی یەکەمی ئەم پڕۆژەکەش لەماوەیەکی پێوانەیدا و بە بەرزترین کوالێتی تەواوکراوە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەمیانەی قسەکانیدا بابەتێکی دیکەی گرنگی باسکرد و ڕایگەیاند: هەندێک لایەن هەن دەڵێن داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان چی لێدەکرێت و لەچی خەرج دەکرێت؟، ئێمە بەکردنەوەی پڕۆژەی لەمشێوەیە وەڵامیان دەدەینەوە و داهاتی کوردستان بۆ خزمەتی هاووڵاتییان خەرج دەکرێت و ئەرکی ئێمەیە ئەوەی لەتواناماندا بێت بۆ هاونیشتمانیانمان جێبەجێی بکەین.
زۆرکات باجی سەرکەوتنەکانمان دەدەین و زۆر لایەن دەیانەوێت سزای سەرکەوتنمان بدەن، هەر بۆیە بودجەی هەرێمی کوردستان ڕادەگرن و سزای هاووڵاتییانمان دەدەن.
ئێمە ئامادەین ئەزموونی سەرکەوتووی خۆمان بخەینە خزمەتی هەموو عێراق بەبێ جیاوازی، سەرکەوتنی ئێمەش دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی ئامانجی یەکەمی خزمەتی هاووڵاتییانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی زیاتر لە 100 کەس بەهۆی بیرلێدان دەستگیر دەکرێن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی سەلامەتی هاتووچۆ ڕادەگەیێنرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی کۆچبەرێکی کورد دەگەڕێنرێتەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی نیگەرانیی خۆی لە پەیامەکەی سەرۆککۆمار دەردەبڕێت
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی زیاتر لە 100 کەس بەهۆی بیرلێدان دەستگیر دەکرێن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی سەلامەتی هاتووچۆ ڕادەگەیێنرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی کۆچبەرێکی کورد دەگەڕێنرێتەوە هەرێمی کوردستان