مەسرور بارزانی: وەڵامی من بۆ نەیاران کارەبای 24 کاتژمێری و ئاوی 24 کاتژمێرییە
- کوردستان
- 20 تەممووز

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەڵێت، کارەبای پرۆژەی ڕووناکی بەهیچ جۆرێک لەسەر حیسابی کارەبای ناوچەی دیکە نییە، بەڵکو ئامانج لێی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە هەموو کوردستان.
وێنە گەورەکە: لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی گرفتی کەمبوونەوەی کارەبای نیشتمانییەوە گردبوونەوە و دەنگۆی ئەوە لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکرایەوە کە کارەبای ناوچەکانی دیکە کەمکراوەتەوە بۆ دابینکردنی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی، هەر زوو وەزارەتی کارەبا ئەوەی ڕەتکردەوە، ئەمڕۆش جارێکی دیکە سەرۆکوەزیران جەختی لەسەر ئەو بابەتە کردەوە.
بۆچی گرنگە: پرۆژەی ڕووناکی، پرۆژەیەکی ستراتیژیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و لە کابینەی نۆیەم بڕیاری لەسەر درا و کەوتە بواری جێبەجێ کردن، لەڕێگەی ئەم پرۆژەیە کارەبای 24 کاتژمێری بە تێچووی کەمتر بۆ هاونیشتمانیان دابین دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: لەبارەی بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئەوەی کە کارەبای بەشێک لە ناوچەکانی دیکە بۆ پرۆژەی ڕووناکی بەکارهاتووە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گوتی، کارەبای 24 کاتژمێری بەهیچ جۆرێک لەسەر حیسابی ناوچەی دیکە نییە، ئەم پرۆژەیە بۆ دابین کردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە بۆ هەموو کوردستان.
لەمیانی وتارێک کە لە دەستپێکی کردنەوەی پرۆژەی فریاگوزاریی ئاوی خێرای هەولێر پێشکەشی کرد، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گوتیشی، خۆشحاڵم ئێستا هەموو شاری هەولێر و بەشێکی شاری سلێمانی و شاری دهۆک خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێرین، زیاتر لە دوو ملیۆن هاونیشتمانی کارەبای 24 کاتژمێریان بۆ دابین کراوە و 80% هاونیشتمانیان پارەی کەمتر لە ڕابردوو بە کارەبا دەدەن.
- لە بەرنامەدایە تا کۆتایی ساڵی داهاتوو کارەبای 24 کاتژمێری بە هەموو کوردستان بگات، ئەم پرۆژەیە لە هەندێ ناوچە زووتر دەستی پێکردووە و وردە وردە کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو کوردستان دابین دەکەین.
- ئومێدمان وایە کێشەی کارەبا ببێتە بەشێک لە مێژوو، خەڵک چیتر گرفتی کارەبا و دەنگ و دووکەڵی مۆلیدەیان نەبێت.
- ئێمە ئەم جۆرە پرۆژە خزمەتگوزارییانە جێبەجێ دەکەین و بە ئەرکی خۆمان دەزانین، ئەو پێداویستیانەی خەڵک دەبوایە زووتر هەیانبێت، بۆیان دابین دەکەین، پرۆژەی ئاوی خواردنەوە و کارەبای 24 کاتژمێری بەشێکی ئەو پڕۆژانەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 14 چرکە لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
14 چرکە لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەزار و 630 قوتابخانەی سنووری هەولێر زەنگی خوێندن لێدرا