پەرلەمانتارێكی دەم پارتی داوا لە ئەردۆغان دەكات سەردانی دەمیرتاش بكات
- کوردستان
- 20 تەممووز

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە؛ AA
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێكی دەم پارتی لەنێو هۆڵی پەرلەمانی توركیا داوا لە سەرۆككۆماری توركیا دەكات، لەپێناو پتەوكردنی پرۆسەی ئاشتی، لەگەڵ سەڵاحەددین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە كۆببێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: جەنگیز چاندار، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراسیی و یەکسانیی گەلان 'دەم پارتی'، لەمیانی دانیشتنی پەرلەمانی توركیا لەسەر پرسی كاریگەریی هەنگاوەكانی ئاشتی و پێشهاتەكانی دیاربەكر، داوای لە سەرۆککۆماری تورکیا كرد، لەپێناو بەهێزترکردنی پڕۆسەی ئاشتی و چەکدانانی پەکەکە، لەگەڵ سەڵاحەددین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کۆببێتەوە و دووپاتی دەكاتەوە، پرۆسەی "تورکیای بێ تیرۆر" بەبێ دانوستان لەگەڵ دەمیرتاش و ئازادکردنی، كەموكوڕی هەیە.
زانیاریی زیاتر: ئەو بانگەوازەی پەرلەمانتارەكەی دەم پارتی دوای ئەوە دێت، دادگای باڵای تاوانی 22ـی ئەنقەرە ڕەتیكردەوە بڕیارێكی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بۆ ئازادكردنی هەریەك لە دەمیرتاش و ڤیگەن یوكسەكداغ جێبەجێبكات، كە دەستگیركردنی هاوسەرۆكانی پێشووی هەدەپەی بە بڕیارێكی سیاسی وەسف كردووە و داوای لە ئەنقەرە كردووە بڕی 55 هەزار یۆرۆ وەك قەرەبوو، بداتە دەمیرتاش.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






