
دیمەنی قوتابیان بە ئاڵای کوردستانەوە. وێنە؛ سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
بۆ ئەمساڵی نوێی خوێندن، وەرگرتنی قوتابیان لە ناوەندەکانی خوێندن لە 23ـی 7ـی 2025 دەستپێدەكات تاوەكو 20ـی 8ـی 2025 بەردەوام دەبێت.
وێنە گەورەکە: ساڵانە وەزارەتی پەروەردە پێش دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن، وادەی وەرگرتنی قوتابیان لە ناوەندەکانی خوێندن و ساڵنامەی خوێندن بڵاو دەکاتەوە، وەک نەخشە رێگایەک بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی خوێندن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە: وەرگرتنی قوتابیان لە ناوەندەکانی خوێندن لە 23ـی 7ـی 2025 دەستپێدەكات تاوەكو 20ـی 8ـی 2025 بەردەوام دەبێت.
زانیاریی زیاتر: تەمەنی وەرگرتنی قوتابیان لە باخچەی ساوایان و پۆلی یەکەمی بنەڕەتی بەمجۆرە دەبێت:
٠ قۆناغی یەکەمی باخچەی ساوایان لە تەمەنی چوار ساڵی وەردەگیرێن بەو مەرجەی ڕۆژی لە دایکبوونیان لە نێوان 2021-01-01 تا 2021-12-31 بێت.
٠ قۆناغی دووەمی دووەمی باخچەی ساوایان لە تەمەنی پێنج ساڵی وەردەگیرێن بەو مەرجەی ڕۆژی لە دایکبوونیان لە نێوان 2020-01-01 تا 2020-12-31 بێت.
٠ قۆناغی یەکەمی بنەڕەتی قوتابیانی لەدایکبووی 2019-01-01 تا 2019-12-31 وەردەگیرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەرگرتنی قوتابیان لەسەرجەم قۆناغەکانی خوێندن بە پلەی یەکەم لەسەر بنەمای شوێنی جوگرافی دەبێت، بەڵام لە قوتابخانە حکومییەکانی سیستمی ئینگلیزی پۆلی یەکەمی بنەڕەتی بە تیروپشک دەبێت و لە پۆلی دووی بنەڕەتی تا 12 ئامادەیی بە پێی توانای وەرگرتنی قوتابخانە قوتابیان بە هەڵسەنگاندن وەردەگیرێن.
ئەمەش بزانە: تۆمارکردنی قوتابیان لە قوتابخانەکان لە کاتی ئاسایی دەوامی کارگێڕی لە ڕۆژانی یەکشەممە و چوارشەممە دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






