
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ دووشەممە، پەرلەمانی عێراق دانیشتنێکی نائاسایی کرد بۆ تاوتوێکردنی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە و دامەزراوە نەوتییەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان و ئاگرەکەی شاری کوت، بەشێک لە فراکسیۆنە کوردییەکانیش بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد.
چیرۆکی سەرەکی: دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق تەرخانکرابوو بۆ تاوتوێکردنی هێرشە تیرۆریستییەکان بە درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆ سەر ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستان و دەرەنجامەکانی کارەساتی ئاگرکەوتنەوەکەی پارێزگای کوت بکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە بەغدا ئاشکرای کرد، جێگری سەرۆکی پەرلەمان و هەردوو فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد و دواتر دانیشتنەکە بەهۆی تەواو نەبوونی ڕێژەی یاسایی ژمارەی پەرلەمانتاران تەنها تەرخانکراوە بۆ گفتوگۆکردن.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، تەنیا سۆران عومەر و دارا سێکانیانی و د. جەمال کۆچەر لە هەردوو فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری و یەکگرتووتی ئیسلامی بەشداربوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بوونە ئامانجی درۆنە بۆمبڕێژکراوەکان، بەهۆی هێرشەکانیشەوە بەرهەمهێنان لە بەشێکی کێڵگەکان بەشێوەیەکی کاتی وەستا، ئەمەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانی ئەو کێڵگانە و ژێرخانی هەرێمی کوردستان دروست کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






