فایلی خەڵک؛ دانیشتوانی گوندی هانەی قوڵ داوای چارەسەر دوو کێشە دەکەن

شەیری بکە لە:
فایلی خەڵک؛ دانیشتوانی گوندی هانەی قوڵ داوای چارەسەر دوو کێشە دەکەن

ئاڤا نیوز


دانیشتوانی گوندی هانەی قوڵ لە سنووری قەزای خورماڵ لە پارێزگای هەڵەبجە، دوو كێشەیان هەیە و هەردووكیشی پەیوەندیی بە ژیانی ڕۆژانەیان هەیە و داوای چارەسەر دەكەن.


چیرۆکی سەرەکی: دانیشتوانی ئەو گوندەی خورماڵ، دوو کێشەی پەیوەست بە ژیانی ڕۆژانەیان هەیە، ئەوەیش نەبوونی ڕێگەی قیڕتاوکراو و کەمئاوییە، بەشێک لە ئاژەڵدارانی ناوچەکەش کە ژمارەیان 18 خێزان دەبێت بە ناچاری چۆڵیان کردووە. 

زانیاریی زیاتر: پەیامنێری ئاڤا لە هەڵەبجە قسەی لەگەڵ سەلام غەفور، ئەنجوومەنی گوندەکە كردووە و ئەویش ڕایگەیاندووە: پڕۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگای گوندەکە پەسەند کراوە، بەڵام بەهۆی بێ پارەییەوە جێبەجێ نەكراوە، بۆ بێ ئاویش بیرمان لێداوە بەڵام گرفتەكەمان چارەسەر نەبووە چونكە دەبێت 300 مەتر قووڵ بێت.


لێدوانی فەرمی: مەریوان ئەحمەد، لێپرسراوی پڕۆژەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەڵەبجە لەوبارەیەوە بە ئاڤای ڕاگەیاند: دوو ڕێگاچارەمان هەیە یەکەمیان، ئەنجوومەنی گوندەکە داواکاری پێشکەش بکەن بۆئەوەی لیژنەی تایبەت بنێرین بۆ دیاریکردنی شوێنێکی گونجاو لە زەویی گوندەکە بۆ لێدانی بیرێکی نوێ، بە ڕەزامەندی خەڵکی گوند، ڕێگەچارەی دووەمیش بریتییە لەوەی کە دانیشتوانی گوندەكە جارێکی دیکە داواکاری پێشکەش بکەنەوە بۆ ڕاکێشانی بۆری لە تاڤگەی زەڵمەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ