
دیمەنێكی ئاكرێ- وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
لە ناحیەی دینارتەی سەر بە قەزای ئاکرێ کەسێکی نەناسراو دەستڕێژی گوللە لە ژمارەیەک مانگا دەکات و دوو مانگا دەکوژێت. پۆلیسی ئاکرێش بۆ دۆزینەوەی تۆمەتبارەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ لە ناحیەی دینارتە لە سنووری قەزای ئاکرێ، کەسێکی نەناسراو دوو مانگای هاووڵاتیەک لەبەردەم ماڵەکەی بە گوللەی دەمانچە دەکوژێت و شوێنەکە جێدەهێلێت.
لێدوانی فەرمی: سەربەست عەبۆ، خاوەنی مانگاکان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "هەردوو مانگاکەی من لەبەردەم دەرگای ماڵەوە بوون کەسێکی نەناسراو بە گوللەی دەمانچە هەردووکیانی کوشت و ڕای کرد".
- "لە بنکەی پۆلیس سکاڵامان تۆمارکردووە، بۆ ئەوەی ئەو کەسەی ئەم کارەی کردووە دەستگیر بکرێت و لێکۆلینەوەی لەگەڵ بکرێت".
- مانگاکان ئاوس بوونە و لەگەڵ کوشتنیان گوێرەکەی ناو سکیان مردوون.
پەیوەست بەم بابەتە: موقدەم عیماد حسێن، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەرایەتیی پۆلیسی ئاکرێ بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "سکاڵای هاووڵاتییەکە وەرگیراوە و لێکۆلینەوەمان دەستپێکردووە بۆ دۆزینەوە تۆمەتباران".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە پێی ماددەی 482 ی یاسای سزادانی عێراقی مامەڵە لەگەڵ کەیسەکە دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






