مەزڵووم عەبدی سەردانی پاریس دەکات؛ گەڕێکی نوێی دانوستان لەگەڵ دیمەشق دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 23 تەممووز

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە
ئاڤا نیوز
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) سەردانی پاریسی پایتەختی فەرەنسا دەکات و وا بڕیارە ڕۆژی هەینی كۆبوونەوەی نێوان هەردوو دەستەی دانوستانی هەسەدە و حكومەتی سووریا لە پاریس بەڕێوە بچێت.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە ڕۆژی هەینی 25-7-2025 گەڕێکی نوێی دانوستان لەنێوان ڕۆژئاوای کوردستان و حکومەتی سووریا لە پاریس دەستپێبکات. هەردوو دەستەی دانوستانی هەسەدە و حكومەتی سووریا کۆدەبنەوە، مەزڵووم عەبیدش ئامادە دەبێت.
زانیاری بڵاوکراوە: بەشێک لە میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردووەتەوە ئەمشەو شاندی هەسەدە گەیشتووەتەوە پاریس، ئاماژەیان بەوەش کردووە لە سەردانەکەیدا مەزڵووم عەبدی لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کۆدەبێتەوە.
زانیاریی تایبەت: دوو سەرچاوەی جیاواز لە ئیدارەی خۆسەری ڕژئاوای کوردستان بە ئاڤایان ڕاگەیاند، تاوەکو ئێستا شاندی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێنەکەوتوون، خۆیان ئامادەکردووە و سبەی پێنجشەممە دەگەنە فەرەنسا. ئاماژەیان بەوەش کرد ئەوەی لە پلانە تەنیا کۆبوونەوەی لەگەڵ ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەبێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەكان، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا وەکو نوێنەری حكومەتی سووریا و نوێنەرانی ئەمریكا و فەرەنسا و بەریتانیا لە كۆبوونەوەكەدا بەشدار دەبن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەزڵووم عەبدی لە 10ـی ئاداری ڕابردوودا ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆكی سووریا واژوو کرد، کە لە خاڵی یەکەمی ڕێككەوتنەكەدا جەخت لەسەر گەرەنتیکردنی مافی هەموو سوورییەکان دەکاتەوە لە نوێنەرایەتی و بەشداریکردن لە پرۆسەی سیاسی و هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەتدا لەسەر بنەمای لێهاتوویی و بەبێ گوێدانە بنەچەی ئایینی و نەتەوەییان. لە خاڵی دووەمیشدا هاتووە کە کۆمەڵگەی کورد پێکهاتەیەکی ڕەسەنە لە دەوڵەتی سووریادا و دەوڵەتی سووریا مافی هاووڵاتیبوون و هەموو مافە دەستوورییەکانی مسۆگەر دەکات.
گرنگترین خاڵی ڕێككەوتنەكە خاڵی سێیەم بوو کە بریتی بوو لە ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەسەرتاسەری خاکی سووریادا، لە کاتێکدا خاڵی چوارەم باسی لە یەکخستنی هەموو دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکان دەکرد لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لەگەڵ دامەزراوەکانی دەوڵەتی سووریادا، بە دەروازە سنوورییەکان، فڕۆکەخانە و کێڵگە نەوتی و گازییەکانیشەوە.
ئەم ڕێککەوتنە لە خاڵەکانی دیکەیدا گەڕانەوەی هەموو ئاوارە سوورییەکان بۆ شار و گوندەکانیان و پاراستنیان لەلایەن دەوڵەتەوە گەرەنتی دەکات.
زانیاریی زیاتر: ڕێککەوتنەکە بەرەنگاربوونەوەی پاشماوەکانی ڕژێمی پێشوو، ڕەتکردنەوەی داواکارییەکانی دابەشبوون و وتاری ڕق و کینە و هەوڵەکانی چاندنی ئاژاوە لەخۆدەگرێت، لەگەڵ پێکهێنانی لیژنەی جێبەجێکار بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە تا کۆتایی ئەمساڵ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






