وڵاتانی ئەوروپا داوا دەکەن ڕێگە بە چوونەژوورەوەی هاوکارییەکان بۆ ناو کەرتی غەززە بدرێت
- هەواڵ
- 26 تەممووز

ژمارەیەک بارهەڵگر چاوەڕوانی چوونە ناو کەرتی غەززەن
ئاڤا نیوز
خراپوونی دۆخی مرۆیی کەرتی غەززە کاردانەوەی جیهانی بەدوای خۆیدا هێناوە بۆ ئەم مەبەستە هەر یەکە لە بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا داوا دەکەن رێگە بە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە بردرێت.
چی ڕوودەدات: ماوەی 21 مانگە شەڕ بەرۆکی غەززەی گرتووەتەوە، سەرەڕای تەواوی هەوڵەکان بەڵام نەبووەتە هۆکار بۆ بەدیهێنانی ئاگربەستێکی هەمیشەیی و لەسەر ئەم پرسە، سەرکردەکانی هەر سێ وڵاتانی بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی پرسی غەززە تاوتوێی کرد ودۆخی کەرتەکەیان بە کارەساتبار ناوبرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکی هاوبەشدا هەر یەکە لە بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا داوا لە ئیسرائیل دەکەن دەستبەجێی ڕێگە بە چوونەژووەوەی هاوکارییەکان بۆ ناو غەززە بدرێت و داوا دەکەن ڕێگە بە نەتەوە یەگکرتووەکان و رێکخراوە ناحکومییەکانی دیکە بدرێت کاری خۆیان بکەن بۆ ئەوەی ڕێگە لە مردن بەهۆی برسێتییەوە بگرن.
کاریگەری و لێکەوتەکان: هەموو ئەمانەش لە کاتێکدایە کە نیگەرانییەکان بەتایبەتی لەبارەی بەرزبوونەوەی ژمارەی بەدخۆراکی لە نێو دانیشتووانی کەرتەکەیە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕێکخراوە جیهانییەکانی وەک پرۆگرامی خۆراکی جیهانی چەندین ڕێکخراوی دیکە، هۆشداریان داوە کە قەیرانەکە گەیشتووەتە ''ئاستێکی نوێ و نزیکەی یەک لەسەر سێی خەڵکەکە چەندین ڕۆژە هیچیان نەخواردووە''.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






