مەسرور بارزانی: ئامادەین بۆ گفتوگۆیەکی نوێ لەگەڵ بەغدا لەسەر دۆسیەی نەوت و گاز
- هەواڵ
- 26 تەممووز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، گەورەترین ئاستەنگ لەبەردەم پەیوەندییەکی باش لەگەڵ بەغدا "نەبوونی ئیرادەی سیاسییە" و حکومەتی فیدراڵیش "مووچە وەک کارتی فشار" بەکاردەهێنێت. جەختیشی لەسەر ئامادەیی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەپێناو داڕشتنی یاسایەکی نوێی نەوت و گاز و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان کردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی "شەرق"ـی سعوودی، تیشکی خستەسەر ئاڵۆزییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، "گەورەترین ڕێگری لەبەردەم پەیوەندییەکی باش لەگەڵ بەغدا ئیرادەی سیاسییە." ناوبراو حکومەتی فیدراڵی تۆمەتبار کرد بەوەی "هەموو کارتێکی فشار بەکاردەهێنێت بۆ پەراوێزخستن و لاوازکردنی هەرێمی کوردستان،" و بەکارهێنانی پرسی مووچەی بە "کارتی فشاری سیاسی" ناوبرد و وتی: "جێگەی داخە کە مووچە بووەتە کارتی فشاری سیاسی."
لە درێژەی چاوپێکەوتنەکە، سەرۆکوەزیران ئەمانەشی وت:
٠ "هیچ ئیرادەیەکی سیاسی لە بەغداوە نییە بۆ جێبەجێکردنی ماددەی 140 سەبارەت بە کەرکووک."
٠ ئێمە دەزانین کێ لەپشت ئەو هێرشانەوەیە کە لە سەرەتای ئەم مانگەدا بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرانە سەر دامەزراوە نەوتییەکان، بەڵام چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکەین لەم پرسەدا، هێرشەکان هاوکات بوون لەگەڵ واژۆکردنی گرێبەستی حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە کەرتی وزەدا.
٠ ئەمریکا هاوپەیمانمانە و زانیاریی هەواڵگری لەگەڵیدا ئاڵوگۆڕ دەکەین سەبارەت بە هێرشکردنە سەر دامەزراوە نەوتییەکانمان، چونکە هەندێک لەو کێڵگانەی هێرشیان کراوەتە سەر لەلایەن کۆمپانیاکانی ئەوانەوە بەڕێوەدەبرێن."
٠ "پێکهاتەی کورد دەیەوێت پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بەشی خۆی بمێنێتەوە."
٠ دەرگای گفتوگۆ بۆ چارەسەر بە کراوەیی دەهێڵینەوە و ئامادەین بۆ گفتوگۆیەکی نوێ لەسەر دۆسیەی نەوت و گاز.
٠ پێویستە بەغدا سەرکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان بە سەرکەوتنی هەموو عێراق بزانێت، وەک هەنگاوێک بەرەو بوونیادنانی متمانە.
لەلایەکی دیکەوە: دەربارەی دۆخی ناوچەکە، سەرۆکوەزیران بارزانی دیدگای هەرێمی کوردستانی بۆ پرسە هەرێمییەکان خستەڕوو:
٠ پێشوازیی لە دەستپێشخەریی ئاشتی و گفتوگۆکانی نێوان تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەکەین و داوا لە حکومەتی سووریا دەکەین دەرگا بۆ کوردەکان بکاتەوە و داواکارییەکانیان جێبەجێ بکات.
سەبارەت بە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران، بارزانی وتی:
کوردستان ڕێز لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ دراوسێکان دەگرێت، بەتایبەتی لەگەڵ ئێران و دڵنیایی دا کە هەرێمی کوردستان "نابێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر هیچ کام لە وڵاتانی دراوسێ." هەروەها دووریی هەرێمی لە ململانێی نێوان ئیسرائیل و ئێران ڕاگەیاند و وتی: "ئێمە بەشێک نین لە کێشەکە و پشتگیریی هیچ جەنگێک ناکەین."
لە کۆتاییدا، سەرۆکوەزیران هیوای خواست "قۆناغێکی نوێی سەقامگیری لە ناوچەکەدا دەست پێبکات،" چونکە "هەر تێکچوونێکی ئەمنی لە ناوچەکەدا لێکەوتەی نەرێنی لەسەر هەمووان دەبێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






