وەزارەتی پەروەردە: زانیاریی زیاتر لە دوو ملیۆن کەس لە ئی-پەروەردە تۆمار کراوە
- کوردستان
- 27 تەممووز

لۆگۆی سیستمی ئی-پەروەردە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، داتا و زانیاریی زیاتر لە دوو ملیۆن کەس لە مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابییان لە سیستمی ئی پەروەردە تۆمار کردووە.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی پلان و هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەم بۆ بە دیجتاڵیکردنی کاروبارەکانی وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت، وەزارەتی پەروەردە سیستمی ئی-پەروەردەی جێبەجێکرد، لە ڕێگەیەوە کاروبارەکانی وەزارتەکە بەشێوەی ئەلیکترۆنی جێبەجێ دەکات.
بابەتە ستراتیژییەکان: سیستمی ئی-پەروەردە سیستمێکی ئەلیکترۆنییە و چەندین خزمەتگوازاریی لەخۆگرتووە وەک (ئی-وانە، وەرگێڕانی بڕوانامە، هەڵسەنگاندنی دەرەکی قوتابخانەکان، گواستنەوەی قوتابیان)، کاروبارەکانی وەزارەتەکە لە ڕێگەی ئەو خزمەتگوزارییە دیجتاڵییانە دەکرێت، هەر قوتابی و مامۆستا و فەرمانبەرێک وشەی بەکارهێنەر و تێپەڕی تایبەتی خۆی دەتوانێت سوود لەو خزمەتگوازییانە وەربگرێت.
لێدوانی فەرمی: زوهێر محەممەد، یاریدەری بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانانی پەروەردەیی لە وەزارەتی پەروەردە بە ئاڤا میدیای گوت: لە ساڵی 2019ەوە کار بە سیستمی ئی-پەروەردە دەکرێت و داتای زیاتر لە دوو ملیۆن کەس لە مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابییان بە تەواوی وردەکاریی لەو سیسمتە تۆمار کراون.
خاڵە ئەرێنییەکان: سەرجەم مامەڵەکانی قوتابی و فەرمانبەر و مامۆستایان بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەکرێت، تێچووی هاتووچۆ و کاتیش دەگەڕێنێتەوە و هەموو بەڵگەنامەکانیش لە سیستمەکە دیکۆمێنت دەکرێن.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: یاریدەری بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانانی پەروەردەیی دەڵێت : بەهۆی بڵاوکردنەوە وەڵامی نمونەیی پرسیارەکانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی و بینینی کاغەزی سۆمای قوتابییان لە دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان، ئەمساڵ ڕێژەی ناڕەزایی و پەڵپ لەلایەن قوتابییان کەمتر بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






