
دانانی کارەبای سیستمی وزەی خۆر
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی پێنج ساڵی تەمەنی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كارەبای 120 قوتابخانەی حكومی كراونەتە وزەی خۆر، پرۆسەكەش بەردەوامە.
چیرۆكی سەرەكی: وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەمیانی بەشداریكردنی لە مەراسیمی دانانی وزەی خۆر بۆ ژمارەیەك قوتابخانەی حكومیی پارێزگای دهۆك، پرۆژەی دانانی سیستمی وزەی خۆری بۆ 25 قوتابخانەی قۆناغەكانی بنەڕەتی و ئامادەیی لە پارێزگاكانی هەولێر، دهۆك و هەڵەبجە ڕاگەیاند. هەریەك لە پارێزگاری دهۆك، سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی دهۆك و ژمارەیەك بەرپرسی ئیداریی پارێزگاكەش ئامادە بوون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا لە سەرچاوەیەكی نێو وەزارەتی پەروەردە زانیویەتی، لە ماوەی پێنج ساڵی تەمەنی كابینەی نۆیەمدا، كارەبای 120 قوتابخانە كراونەتە وزەی خۆر، بە تەواوبوونی پرۆژەكەش لەو 25 قوتابخانەی ڕاگەیێنرا، كۆی ژمارەكە دەبێتە 145 قوتابخانە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان، پرۆژەی دانانی وزەی خۆر بۆ 25 قوتابخانەی نوێ، لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی پاڵپشتی دەکرێت و جێبەجێدەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا






