
کیەر ستارمەر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دوای سەردانەکەی بۆ بەریتانیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەگەڵ کیەر ستارمەر باسی دەوڵەتی فەلەستینییان نەکردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی کەیر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بەنیازە لە مانگی ئەیلوولی داهاتوو لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان دان بە دەوڵەتی فەلەستینیدا بنێت ئەگەر حکومەتی ئیسرائیل هەنگاوی جەوهەری بۆ کۆتاییهێنان بە دۆخی ترسناکی غەززە نەنێت.
لەلایەکی دیکە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا چەند ڕۆژێکە بە گەشتێک لە سکۆتلەندایە و لەگەڵ کیەر ستارمەر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کۆبووەیەوە. دوای کۆبوونەوەکە ترەمپ گوتی، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، پلانی بەریتانیایان بۆ داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا باس نەکردووە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: شازادە فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودییە، لەگەڵ هاوتا بەریتانییەکەی، دەیڤید لامی، هەوڵەکانی کەمکردنەوەی "ئازار"ـە مرۆییەکانی غەززەی تاوتوێ کرد. شازادە فەیسەڵ پێشوازی لە ڕاگەیاندنی بەریتانیا سەبارەت بە نیازی دانپێدانانی دەوڵەتی فەلەستین کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 9 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 9 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






