
ژمارەیەک تەرمی خەڵكی غەززە لەسەر یەکێک لە شەقامەکانی کەوتوون
ئاڤا نیوز
سەرەرای هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئاگربەست، تادێت دۆخی کەرتی غەززە خراپتر دەبێت و سەرچاوە پزیشکییەکان لە نوێترین ئاماردا دەڵێن، لە سەرەتای جەنگی غەززەوە 60 هەزار و 34 کەس کوژراون.
وێنە گەورەکە: ماوەی 22 مانگە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامە و بەهۆیەوە دەیان هەزار کەس کوژراون و برینداربوون، لە ئێستادا جگە لە بۆردومانکردن ئیسرائیل سیاسەتێکی نوێ بەرامبەر بە خەڵکی غەززە پەیڕەو دەکات: ئەویش سیاسەتی برسیکردنە و دەیان کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەست داوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: وەزارەتی تەندروستی لە غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی بۆردومانەکانی ئیسرائیل لە 7ـی ئۆکتۆبەری ساڵی 2023، بۆ 60 هەزار و 34 کەس بەرزبووەوە و 145 هەزار و 870 کەسی دیکەش برینداربوون کە برینی زۆربەیان سەختە و بەشێکی ئەندامانی جەستەیان لەدەست داوە.
ئەمەش بزانە: هەر بە گوێرەی وەزارەتەکە، لە %55 کوژراو بریندارەکانی کەرتی غەززە ژن و منداڵن، هاوکات 147 کەس بەهۆی نەبوونی خۆراک و برسییەتیەوە مردوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






