
پەیکەری پێشمەرگە لە کەرکووک
ئاڤا نیوز
هاوپەیمانیی عەرەبی لە کەرکووک، بڕیاری دەرکردنی سەلوا مەفرەجیی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگا، لە ڕیزەکانیدا ڕاگەیاند، ئەمەش بەهۆی بەشداریکردنی لە دانیشتنێکی ئەنجوومەنەکە. لەبەرامبەردا، مەفرەجی ڕایگەیاند کە بەشداریکردنی بۆ بەرگریکردن بووە لە دەنگی دەنگدەرانی.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشممە 29ـی 7ـی 2025، دوای نزیکەی چوار مانگ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بڕیاڕی دا دەست بە کۆبوونەوەکانی بکاتەوە، بەڵام شکستی هێنا و نەیتوانی نیساب تەواو بکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی هاوپەیمانیی عەرەبی، مەفرەجی "بێ هیچ پاساوێکی ڕوون جیابووەتەوە" و بەشداریکردنی لە دانیشتنێکی ناتەواودا بە "پشتکردنە لە چاکە" ناوبرد، بەتایبەت دوای ئەو پشتیوانییەی لەلایەن سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە و هاوپەیمانیی عەرەبییەوە لێی کرابوو.
لەهەمان کاتدا: هەر بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، هەڵوێستەکەی مەفرەجی "لەگەڵ ئیرادەی جەماوەرەکەی و هەڵوێستەکانی هاوپەیمانێتییەکەدا ناگونجێت" کە داوای نوێنەرایەتیی ڕاستەقینەی هەموو پێکهاتەکانی دەکرد.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: سەلوا مەفرەجی بڕیارەکەی ڕەتکردەوە و جەختی کردەوە کە کۆتایی بە بایکۆت هێناوە چونکە "زیانی زیاتر بووە لە سوود." وتیشی: "ئەمڕۆ دەگەڕێمەوە بۆ کورسییەکەم تا نوێنەرایەتیی ئەوانە بکەم کە لە ڕێگەی سندووقەکانی دەنگدانەوە منیان گەیاندووەتە ئێرە." مەفرەجی ئاماژەی بەوەشکرد کە بەشداریکردنی کاراترین ڕێگەیە بۆ خزمەتکردنی پێکهاتەی عەرەب و داوای "تێپەڕاندنی ناکۆکییە سیاسییەکان"ی کرد لەپێناو بەرژەوەندیی کەرکووکدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە کە گرژیی سیاسی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوکدا بەردەوامە، بەتایبەت دوای کشانەوەی دوو ئەندامی دیاری دیکەی هاوپەیمانیی عەرەبی و بەردەوامیی بایکۆتی نوێنەرانی بەرەی تورکمانی و پارتی دیموکراتی کوردستان. لەم چوارچێوەیەشدا، سەرۆکایەتیی ئەنجوومەن هۆشداریی داوە کە بەپێی داواکاریی دیوانی چاودێریی دارایی، ڕێکاری یاسایی و دارایی بەرامبەر ئەندامە ئامادەنەبووەکان دەگرێتەبەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامی دەنگدانی تایبەت لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک و کەرکووک تا ئێستا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامی دەنگدانی تایبەت بەپێی وێستگەکان تا ئێستا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدانی تایبەت لە شار و پارێزگاکانی کوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێک لە سوودانییەوە لەبارەی کۆتاییهاتنی دەنگدانی تایبەت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی زۆرترین دەنگی پووچەڵ هەیە و ئاڤا هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامی دەنگدانی تایبەت لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک و کەرکووک تا ئێستا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامی دەنگدانی تایبەت بەپێی وێستگەکان تا ئێستا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدانی تایبەت لە شار و پارێزگاکانی کوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێک لە سوودانییەوە لەبارەی کۆتاییهاتنی دەنگدانی تایبەت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگدانی تایبەت کۆتایی هات و ئاڤا ئەنجامە بەراییەکان بڵاو دەکاتەوە





