
لۆگۆی دەستەی نەزاهەی عێراق
ئاڤا نیوز
دەستەی دەستپاکی فیدراڵیی عێراق هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی ساختەکاری و بەرتیل وەرگرتنی لە شارەوانیی ناسریە لە پارێزگای زیقار ڕاگەیاند کە لە 16 کەس پێکهاتوون.
وێنە گەورەکە: لە دوای ساڵی 2003 گەندەڵی لە عێراق بووەتە باوترین دیاردە و سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەتی گرتووەتەوە، ئێستاش گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار و حکومەت ناتوانێت بنبڕی بکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی دەستەکە، نووسینگەی لێکۆڵینەوەی دەستەکە لە پارێزگای زیقار، دوای گەیشتنی زانیاری دەربارەی بوونی گومانی گەندەڵی، تیمێکی کاری پێکهێناوە و چوونەتە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی ناسریە. دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە، تیمەکە توانی تۆڕێکی پێکهاتوو لە 16 فەرمانبەر ئاشکرا بکات.
چی ڕووی دا: تیمەکە دەستیان بەسەر سەدان مامەڵەدا گرت کە بۆ تەملیککردنی پارچە زەویی نیشتەجێبوون کە موڵکی شارەوانین، بە پێچەوانەی ڕێکار و ڕێنماییەکان، جگە لە دۆزینەوەی سەنەد و نووسراو و وەسڵی بەتاڵ." هاوکات "تۆڕەکە هەستاوە بە ساختەکردنی نووسراو و بەڵگەنامەکان بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندیی تایبەتی."
لەهەمان کاتدا: "تیمەکە توانیویەتی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 15 تۆمەتبار جێبەجێ بکات و دەستگیریان بکات، لە کاتێکدا یەکێک لە تۆمەتبارەکان هێشتا هەڵاتووە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






