
ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا
ئاڤا نیوز
بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە، هەریەکە لە ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا و هاوتا ڕووسییەکەی لە مۆسکۆ کۆببنەوە.
وێنە گەورەکە: لە دوای کەوتنی دەسەلاتی بەسار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا و هاتنە سەر دەسەڵاتی ئەحمەد شەرع، پەیوەندییەکانی سووریا و ڕووسیا گرژی تێکەوت، بەڵام دواتر هەردوولا جەختییان لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و هاوکارییەکانی نێوانیان کردەوە و هەر لەم چوارچێوەیە وەزیری دەرەوەی سووریا سەردانی ڕووسیا دەکات و لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە.
لێدوانی فەرمی: سێرگی ڤێرشینین، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەبارەت بە کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند: پرسی سەرەکی کۆبوونەوەکە تاوتوێ کردنی هاوکارییە بازرگانی و ئابووریی و پرسە سیاسییەکانی ناوچەکەیە، هاوکات یارمەتیدانی سووریایە بۆ دەرچوون لەو دۆخە سەختەی تووشی بووە.
گرنگ: بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ بکەن لە بارەی کارکردن و دەستەبەرکردنی ئاسایشی بنکە سەربازییەکانی ڕووسیا لە سووریا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دوای کۆتاییهاتنی ڕووخانی دەسەڵاتەکەی، بەشار ئەسەد بەرەو ڕووسیا هەڵات و دەسەڵاتدارانی ئەو ولاتە لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند: ''ڕووسیا بەهۆی بارودۆخی مرۆیی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی مافی مانەوەی پێ دەبەخشێت.''
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 4 خولەک لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
4 خولەک لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەزار و 630 قوتابخانەی سنووری هەولێر زەنگی خوێندن لێدرا