
ئاڵای كوردستان و ئۆكراینا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، پەیوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ ئۆکراینا پتەوتر دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی سێشەممە 26-03-2024، باڵیۆزی ئۆکراینا لە عێراق و سەرۆکی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە، دەستپێکردنەوە و پتەوکردنی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان گفتوگۆی لەسەرکرا.
بۆچی گرنگە: ئۆکراینا لە پاڵ بەشێکی وڵاتانی عەرەبی لە پلەی پێنجەمی ئەو وڵاتانە دێت کە زۆرترین ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە.
لێدوانە فەرمییەکان: بەر لە جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا پەیوەندییەکی گرنگی بازرگانیمان لەگەڵ ئۆکراینا هەبوو ، کاڵایەکی زۆری ئەو وڵاتە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان هەن، کە لەڕووی نرخ و کوالێتییەوە گونجاون. مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکاران لە کۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی وای گوت.
لە لایەکی دیکەوە: ئۆلیکساندەر بۆرفچینکۆڤ، باڵیۆزی ئۆکراینا لە عێراق گوتی: پەیوەندییە بازرگانییەکانی کوردستان و ئۆکراینا لەگەشەسەندندایە، ئۆکراینا کارئاسانی تەواو بۆ بازرگانان دەکات.
وێنە گەورەكە: لەسەرەتای جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا، جوڵەی بازرگانی نێوان ئۆکراینا و هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە. لە ئۆکراینا ماددەی وشککراو، گوێز، مێووژ و ماددەی پاککەرەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
دانووستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەستپێدەکەنەوە
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
بەدواداچوون بۆ کێشەی شاری ئایندە2 لە هەولێر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
دانووستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەستپێدەکەنەوە
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
بەدواداچوون بۆ کێشەی شاری ئایندە2 لە هەولێر دەکرێت