ترەمپ بۆ کەنەدا: ئەگەر دان بنێن بە دەوڵەتی فەلەستین ڕێککەوتی بازرگانی لەگەڵتان قورس دەبێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 تەممووز

مارک کارنی، سەرۆککوەزیرانی کەنەدا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی پشتیووانی کەنەدا بۆ داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین هۆشداری دەداتە ئەو وڵاتە و دەڵێت، پشتیووانییەکانی کەنەدا بۆ دەوڵەتی فەلەستین، ڕێککەوتنی بازرگانی "زۆر قورس" دەکات.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە 30-7-2025، ژان نۆیل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، فەرەنسا و 14 وڵاتی دیکە لەوانە: کەنەدا و ئوسترالیا داوایان لە وڵاتانی دیکە کردووە نیازی خۆیان بۆ دانپێدانانی دەوڵەتی فەڵەستین ڕابگەیەنن.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند، کەنەدا تازە ڕایگەیاندووە، پشتگیری لە دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین دەکات، ئەمەش وامان لێدەکات زۆر قورس بێت کە گرێبەستێکی بازرگانییان لەگەڵ بکەین.
لەلایەکی دیکەوە: ئیسرائیل بەهەمان شێوە نیازی کەنەدای بۆ دانپێدانانی دەوڵەتی فەڵەستین ئیدانە کرد و ڕاگەیاندنی مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی کەنەدای بە هەڵمەتێکی فشاری نێودەوڵەتی و شێواو وەسف کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کامکاران بە کۆنسێرتێکی گەورە دەگەڕێنەوە سلێمانی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
21 ئەیلوول
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
21 ئەیلوول
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
21 ئەیلوول
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بابل وەک پایتەختی پیشەسازیی عێراق ناسێنرا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
واشنتن یەکەم هەڵوێستی سەبارەت بە دان نان بە دەوڵەتی فەڵەستین ڕاگەیاند