
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو، پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات و تێیدا دەنگ لەسەر چەند پرۆژەیاسایەک بدات و خوێندنەوەی دووەمیش بۆ هەندێکی دیکە بکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێکی فەرمی کە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە دەرچووە، دانیشتنەکە کاتژمێر 1ـی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە دەست پێدەکات و کارنامەی دانیشتنەکە چەندین پرۆژەیاسای گرنگ لەخۆدەگرێت.
زانیاریی زیاتر: لە دانیشتنەکەی پەرلەمان، دەنگ لەسەر پێشنیازە یاسای هەمواری دووەمی یاسای دامەزراوەی زیندانییە سیاسییەکانی ژمارە چواری ساڵی 2006، دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای ئازادیی ڕادەربرین و گردبوونەوە و خۆپیشاندانی ئاشتییانە دەدرێت، هاوکات خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای پاراستن و باشترکردنی ژینگە دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوکات، پرۆژەیاسایەکی دیکەی جێی مشتومڕ چاوەڕێی دەنگدان دەکات، ئەویش پرۆژەیاسای دەستەی حەشدی شەعبییە. سەرەڕای نیگەرانییەکانی ئەمریکا لە دەرچوواندنی، لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان بڕیاریداوە پرۆژەیاساکە ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکات، تاوەکو لە دانیشتنەکانی داهاتوودا بخرێتە دەنگدانەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






