
دیمەنی پارچەکانی درۆنێک دوای کەوتنە خوارەوەی لەنزیک فڕۆکەخانەی کەرکووک. وێنە؛ دیار محەممەد
ئاڤا نیوز
لیژنەیەکی نوێ و تایبەتمەند بە بواری ئەمنیی لە عێراقەوە بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، سەردانی هەولێر دەکات و لێکۆڵینەوە لە چۆنییەتی هێرشەکان دەکات.
وێنە گەورەکە: لە مانگی ڕابردوودا بە چەند درۆنێک هێرشکراوەتە سەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، هێرشەکان ژێرخانی ئابووری و وزەی کوردستان، دامەزراوە سەربازییەکان و فڕۆکەخانەکانی کردووەتە ئامانج، بەشێکی درۆنەکان لە کێڵگە نەوتییەکان کەوتوونەتە خوارەوە و زیانێکی زۆریان بە بەرهەمهینانی نەوت گەیاندووە، بەشێکیشیان خراونەتە خوارەوە.
لێدوانی فەرمی: لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند: شەممەی داهاتوو لیژنەکی تایبەتمەند دەربارەی درۆنەکان و دەستنیشانکردنی ئاراستەی هاتنیان بۆ سەر کێلگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەگاتە هەولێر، لیژنەکە ڕاستەوخۆ دەست بە لێکۆڵینەوە دەکات، تاوەکو پێویست بکات لە کوردستان دەمێننەوە و بەڵگەکان تۆمار دەکەن.
وتەی عەبدولخالق تەڵعەت، لیژنەکە لە هەواڵگریی عێراق و ئاسایشی نیشتمانی، بەڵگەی تاوان و چەند کەسێکی تایبەتمەند پێکدێن، پارچەی ئەو درۆنانە دەبینن کە ئاراستەی کوردستان کراون، ڕاپۆرتێک لەسەر ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیان ئامادە دەکەن، هەروەها لیژنەیەکی تایبەتمەند لە هەرێمی کوردستان لەگەڵیان دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکەیان، ئەنجامەکەی دەگەیێنرێتە ئەو لیژنەیەی کە بە سەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، لەسەر پرسی هێرشە درۆنییەکان سەردانی هەولێری کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران
- جیهان
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی نوێی خێزانە عێراقییەکان لە کەمپی هۆلی سووریاوە گەڕێنرانەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران
- جیهان
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- عێراق
- 50 خولەک لەمەوپێش
نەجەف: پلانی ئەمنیی تایبەت بە چلەی ئیمام حوسێن چووە بواری جێبەجێکردنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی نوێی خێزانە عێراقییەکان لە کەمپی هۆلی سووریاوە گەڕێنرانەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تێکشکانی یارییەک لە سعودییە برینداربوونی دەیان کەسی لێدەکەوێتەوە