تۆم باراک: پشتیوانی لە ئەحمەد شەرع بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران و داعش لە سووریا زۆر گرنگە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا و تۆم باراک، نوێنەری ئەمریکا بۆ سووریا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
ئەمریکا ئامانجەکانی لە سووریا ئاشکراکرد و نوێنەری تایبەتی ئەو وڵاتەش بۆ کاروباری سووریا ڕایگەیاند، لە ڕوانگەی ئەمریکاوە پێگەی ئەحمەد شەرع زۆر گرنگە.
وێنە گەورەکە: دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا پشتگیری لە حکومەتەکەی ئەحمەد شەرع دەکەن و دەیانەوێت حکومەتی ئێستای سووریا بە شێوەیەکی کاریگەری ڕێگری بکات لە زیادبوونی هەژموونی ئێران لە سووریا و سەرهەڵدانەوەی داعش لەو وڵاتە.
لێدوانی فەرمی: تۆم باراک، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا ڕایگەیاند، پشتیوانیکردن لە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا، بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی ئێران و ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش لە سووریا زۆر گرنگە.
"ئامانجەکانی ئەمریکا، ئەحمەد شەرع و هاوپەیمانانمان هاوتەریبن، بەڵام چەندین گرووپ هەوڵی تێکدانی ئەم پەیوەندییە دەدەن و ئێران لەم نێوەندەدا ئاڵنگارییەکی زۆر جددیترە بۆ هەمووان".
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی تۆم باراک، هێزەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی سووپای پاسدارانی ئێران و داعش دەیانەوێت دۆخی سووریا ناجێگیر بکەن.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 2 خولەک لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
- بزنس
- 30 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ 15% پێناسی گومرگی دەخاتە سەر کاڵاکانی تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
2 خولەک لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ میری ئێزدییەکان دەنێرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: مامەڵەکردن لەگەڵ پووتین سەختە