نەتەوەیەکگرتووەکان: ئیسرائیل زیاتر لە 1400 کەسی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتییەکاندا کوشتووە
- هەواڵ
- 3 ئاب

چەند منداڵێکی فەلەستینی لەسەرەی وەرگرتنی هاوکارییە مرۆییەکان
ئاڤا نیوز
نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، نزیکەی 1400 فەلەستینی بەهۆی دەستدرێژی گوللەی سوپای ئیسرائیلەوە لە سەرەی وەرگرتنی هاوکارییەکان لە غەززە کوژراون. دەشڵێت، ئەو برسێتییەی لە غەززە هەیە بەرهەمی گەمارۆکانی ئیسرائیلە.
لێدوانی فەرمی: فیلیپ لازارینی، کۆمیسیاری ئاژانسی ئاوارە فەلەستینییەکانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان "ئونروا" ڕایگەیاند، لە دابەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکاندا ئیسرائیل زیاتر لە هەزار و 400 فەلەستینی کوشتووە کە ویستوویانە یارمەتی وەربگرن.
زانیاریی زیاتر: ئونروا لە بارەی دۆخی مرۆیی کەرتی غەززە هۆشداری دا کە بە شێوەیەکی بێوێنە خراپ بووە. دەشڵێت، ئەو برسییەتییەی کە لە غەززە هەیە درووستکراوە و بەرهەمی گەمارۆکانی ئیسرائیلە. هاوکات داوا دەکات بێ دواکەوتن دەروازە سنوورییەکان بکرێنەوە و کۆتایی بە گەمارۆی سەر کەرتی غەززە بهێنرێت.
ئەمەش بزانە: لازارینی هۆکارەکانی خراپبوونی دۆخی غەززە بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە زیاتر لە پێنج مانگە ڕێگە بە چوونەژوورەوەی یارمەتییەکان نەدراوە، ڕۆڵی ئونروا لاواز کراوە، بە ئەنقەست گوشار خراوەتە سەر هەموو فەلەستینییەکان تا کەرتەکە جێبهێڵن و کۆچ بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد





