
مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بۆ ساڕێژبوونی برینی ئێزدییەکان، پێویستە دادپەروەریی بۆیان بەدیبهێنرێت و بودجەیەکی تایبەتیش بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال تەرخان بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: 3ـی ئابی ساڵی 2014 قەزای شنگال لەلایەن داعشەوە داگیرکرا و کۆمەڵکوژییەکی فراوان دژی بە خەڵکەکەی ئەنجامدا، زیاتر لە شەش هەزار ئێزدیش کە زۆرینەیان ژن و منداڵ بوون ڕفێنران تائێستاش چارەنوسی بەشێکیان نادیارە، لە 13ی تشرینی دووەمی 2015ش هێزی پێشمەرگە شنگالی کۆنتڕۆڵکردەوە.
لێدوانی فەرمی: مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، لەم ڕۆژەدا جەخت لە بەدیهێنانی دادپەروەریی بۆ قوربانییەکان و گەرەنتی بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەو تاوانە دەکەنەوە و داوای داننان بەو کۆمەڵکوژییە و ئاوەدانکردنەوەی شنگالیش دەکەن، ئەویش بەمەبەستی گەڕانەوەی شکۆمەندانەی خەڵکەکەی بۆ شوێنەکانی خۆیان.
مەشهەدانی بەڵێنیش بە ئێزدییەکان دەدات پەرلەمان لەم شەش بوارەدا هەموو هەوڵێک بخاتەکار:
1- یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی بەتەواویی و وەخۆی جێبەجێ بکرێت.
2- چارەنوسی بێسەروشوێنکراوان ئاشکرا بکرێت و گۆڕە بە کۆمەڵەکان هەڵبدرێنەوە.
3- بودجەی ڕوون و دیاریکراو بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال و ناوچە زیانبەرکەوتووەکان تەرخان بکرێت.
4- یاسای نوێ پەیوەست بەم بابەتە دەربکرێت، لەوانەش یاسای تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی.
5- ئەو نەهامتیی و کۆمەڵکوژییەی بەسەر ئێزدییەکان هات بخرێتەناو وانەکانی پەروەردە و مێژووەوە تا هۆشیاری نیشتیمانی بەهێز بکات.
6-لێپرسینەوە لەوانە بکرێت کە لەم بوارەدا کەمتەرخەم بوون و بە ئەرکی خۆیان هەڵنەستاون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






