سەرۆکی پێشووی هەواڵگری سەربازی ئیسرائیل: ئیسرائیل لە شکستێکی گەورە نزیک دەبێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 ئاب

دیمەنی بارهەڵگرەکانی هاوکاریی مرۆیی لە دەرەوەی غەززە. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
سەرۆکی پێشووی هەواڵگری سەربازی ئیسرائیل لەبارەی جەنگی ئیسرائیل لەگەڵ حەماس ڕایدەگەیێنێت، ئیسرائیل نزیک دەبێتەوە لە دۆڕان و شکستێکی گەورە و دووچاری پێشهاتی پێشبینی نەکراو دەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: ماوەیەکە ئیسرائیل ڕێگەی چوونە ناوەوەی هاوکارییە مرۆییەکانی بۆ ناو غەززە قەدەغە کردووە و بەوەش بەشی هەرە زۆری وڵاتانی هێنایە سەر هێڵ، لەلایەکی دیکەشەوە بەهۆی ئەو کارەی ئیسرائیل بەشێکی وڵاتان هاوکاریی مرۆییان گەیاندە غەززە، بەڵام ئەمریکا و ئیسرائیل حەماسیان بەوە تۆمەتبار کرد کە هاوکارییەکان دەدزێت و خەڵکی غەززە دووچاری سەختی تووند بوونەوە بەهۆی برسیەتییەوە و بە دەیان کەس گیانیان لەدەست بە هۆی نەبوونی خۆراکەوە.
لێدوانی فەرمی: ئامۆس یادلین، سەرۆکی پێشووی هەواڵگری سەربازی ئیسرائیل، ڕایدەگەیێنێت، ئیسرائیل بەهۆی کارە نامرۆڤانەییەکانی و بەتایبەتیش قەدەغەکردنی چوونە ناوەوەی هاوکارییە مرۆییەکان، بەرەو ئایندەیەیێکی لێڵ و نادیار دەڕوات، وتیشی، ئیسرائیل لە شکستێکی گەورە نزیک دەبێتەوە.
ئامۆس یادلین ئاماژەی بەوەش داوە، وڵاتان دان بە دەوڵەتی فەڵەستینی دەنێن و هۆشدارییەکان بۆ ئیسرائیل زیادی کردووە، بەڵام حکومەتەکەی نەتانیاهۆ گوێ بە هۆشدارییەکان نادات و بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنەکانی.
لەلایەکی دیکەوە: باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل، مایک هەکابی، ڕایگەیاند: ئەگەر ئیسرائیل جینۆساید لە غەززە بکات ئەوە تووشی شکست دەبێتەوە، هیچ وڵاتێکیش وەکو ئەمریکا هەنگاوی جددی نەناوە بۆ ئەوەی بەئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل کەمبکاتەوە.
زانیاریی زیاتر: لە سەرەتای 7ــی ئۆکتۆبەری 2023ـەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 10 وڵات دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستین ناوە و کەنەدا، فەرەنسا، ماڵتا و بەریتانیا هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکەن ئەگەر بەمشێوەیە خەڵکی غەززە بکرێنە قوربانی ئەوە دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەنێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد





