
کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوی ئۆپێک ڕایگەیاند کە هەشت وڵاتی ئەندامی هاوپەیمانیی "ئۆپێک+" بڕیاریانداوە بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 547 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیاد بکەن کە لە مانگی ئەیلوولی 2025 دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. بەپێی بڕیارە نوێیەکە، پشکی عێراق لە بەرهەمهێنان بۆ 4.22 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم بڕیارەی "ئۆپێک+" هەنگاوێکە بۆ هاوسەنگکردنی بازاڕی وزەی جیهانی و وەڵامدانەوەی خواست و پێداویستییەکان لە داهاتوودا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێکخراوەکە لە ڕاگەیێنراوێکی فەرمیدا ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاشکرای کرد کە وڵاتانی سعوودیە، ڕووسیا، عێراق، ئیمارات، کوێت، کازاخستان، جەزائیر و عومان لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنلایندا ڕێککەوتوون لەسەر جێبەجێکردنی ئەم زیادکردنە وەک بەشێک لە پلانی گەڕانەوەی قۆناغ بە قۆناغ بۆ دۆخی ئاسایی دوای کەمکردنەوە خۆبەخشانەکانی پێشوو. هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە کە بڕیارەکە دەکرێت هەڵبپەسێردرێت یان هەڵبوەشێنرێتەوە بەپێی گۆڕانکارییەکانی بازاڕ.
ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی بەیاننامەکە، ئاستی نوێی بەرهەمهێنان بۆ چەند وڵاتێکی سەرەکی بەم شێوەیە دەبێت:
عێراق: 4.22 ملیۆن بەرمیل.
عەرەبستانی سعوودیە: 9.978 ملیۆن بەرمیل.
ڕووسیا: 9.449 ملیۆن بەرمیل.
ئیمارات: 3.375 ملیۆن بەرمیل.
کوێت: 2.548 ملیۆن بەرمیل.
کازاخستان: 1.55 ملیۆن بەرمیل.
لەهەمان کاتدا: بەیاننامەکە جەختی لەوەش کردووەتەوە، ئەم ئامانجانە میکانیزمی قەرەبووکردنەوەی ئەو وڵاتانە لەخۆناگرێت کە پێشتر پابەندی تەواوی کەمکردنەوەکان نەبوون.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی بڕیاری دا بە لێخۆشبوونی 15%ـی قەرز و پێشینەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆسیەی سەرجەم خانەنشینانی مەدەنی نوێی هەرێمی کوردستان کۆتایی هات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی هەڵبژاردن لە سووریا دیاری کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران بەشێکی دیکەی کۆڕنیشی زاخۆی کردەوە و هانیشتمانییان دڵخۆشن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی هەڵبژاردن لە سووریا دیاری کرا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع گەیشتە ئەمریکا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا و کەنەدا و ئوسترالیا بە فەرمی دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەنێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
28 پرۆژەی وەبەرهێنان لە زاخۆ جێبەجێ کراون
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەواوی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەبێت بە 24 کاتژمێری