سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق ناوی ئەندامانی ئامادەنەبووی دانیشتنی ئەمڕۆی ئاشکرا کرد
- عێراق
- 3 ئاب

دیمەنی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان. وێنە؛ سەرۆکایەتی پەرلەمان
ئاڤا نیوز
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق، لیستی ناوی ئەو پەرلەمانتارانەی بڵاوکردەوە کە بەشدارییان لە دانیشتنی ئەمڕۆ نەکردبوو. بەپێی لیستەکە، 123 پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنکە نەبوون، کە دەکاتە زیاتر لە سێیەکی کۆی گشتیی ئەندامان.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە 2025-8-3، پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە، بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنەکە کە نۆ بڕگەی لەخۆگرتبوو، گرنگترینیان دەنگدان بوو لەسەر پێشنیازەیاسای هەموارکردنەوەی دووەمی یاسای دەزگای زیندانیانی سیاسی. بەڵام 123 پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنکە نەبوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، لە کۆی 329 ئەندامی ئەنجوومەن، 123 پەرلەمانتار لە فراکسیۆنە سیاسییە جیاوازەکانەوە ئامادەی دانیشتنی ئەمڕۆ نەبوون.
لەهەمان کاتدا: فەرمانگەکە لیستێکی فەرمی بە ناوی سەرجەم پەرلەمانتارە ئامادەنەبووەکان بڵاوکردووەتەوە، وەک هەنگاوێک بۆ ئاشکراکردنی ئەو پەرلەمانتارانەی کە پابەندی ئەرکەکانیان نابن، بەتایبەت لە کاتێکدا کە یاسای گرنگ و چارەنووسساز لە کارنامەی دانیشتنەکاندا تاوتوێ دەکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دیاردەی ئامادەنەبوونی پەرلەمانتاران یەکێکە لەو کێشانەی کە بەردەوام ڕووبەڕووی پەرلەمان دەبێتەوە و زۆرجار دەبێتە هۆی دواکەوتنی پەسەندکردنی یاساکان.
لیستی ناوی پەرلەمانتارە ئامادەنەبووەکان
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






