
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی عێراق بۆ دانیشتنی ڕۆژی سێشەممە چەندین یاسای گرنگ دەخاتە دەنگدانەوە و هاوکات خوێندنەوە و گفتوگۆ بۆ چەند پرۆژەیاسایەکی دیکە دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڕیارە کاتژمێر 1ـی دوای نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە، 5ـی ئابی 2025، پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ژمارە 4ـی خۆی ئەنجام بدات و دەنگ لەسەر چەندین پڕۆژەیاسای گرنگ بدات.
بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنەکە، پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پێنج پڕۆژەیاسای گرنگ دەدات، کە بریتین لە:
یەکەم: هەموارکردنی یاسای یەکسانکردنی بڕوانامە زانستییەکانی عەرەبی و بیانی.
دووەم: پەسەندکردنی ڕێککەوتنی هاندان و پاراستنی وەبەرهێنان لەگەڵ شانشینی عەرەبستانی سعودیە.
سێیەم: پڕۆژەیاسای ڕێکخستنی وزە نوێبووەوەکان.
چوارەم: هەموارکردنی یاسای دەستەی نیشتمانی بۆ چاودێریی ئەتۆمی، تیشکی، کیمیایی و بایۆلۆجی.
پێنجەم: پڕۆژەیاسای تەندروستیی دەروونی.
لەلایەکی دیکەوە: پەرلەمان خوێندنەوە و گفتوگۆی دووەم بۆ دوو پڕۆژەیاسای گرنگ دەکات، کە یەکەمیان تایبەتە بە دامەزراندنی کۆلێژی فڕۆکەوانیی سوپا و دووەمیشیان پڕۆژەیاسای ڕێکخستنی مافی پێکهاتەکان، کە لەلایەن لیژنەی مافی مرۆڤەوە ئامادەکراوە.
لەهەمان کاتدا: خوێندنەوەی یەکەم بۆ سێ پڕۆژەیاسای دیکە دەکرێت، کە بریتین لە هەموارکردنی یاسای دیوانی وەقفی سوننی، یاسای چاودێریی نەوجەوانان و یاسای چاودێریی منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
- ژینگە
- 44 خولەک لەمەوپێش
لە دهۆک پارکێکی گەورە لەسەر ڕووبەری 48 دۆنم زەوی دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
4 ئاب
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ هاووڵاتیانی: گەشت بۆ عێراق مەکەن