
ژمارەیەک قوتابی بنەڕەتی لە پۆلێکی خوێندن، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پەروەردە ڕوونکردنەوە لەبارەی یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن دەدات، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەش دووپاتی دەکاتەوە، هێشتا ئەنجوومەنی وەزارەت لەسەر ئەو بابەتە کۆنەبووەتەوە و ڕۆژەکەش دیار نەکراوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەواڵێک بڵاوبوەوە دەربارەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە و دیار کردنی یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن بۆ ساڵی 2025 – 2026، وەزارەتی پەروەردەش ئەو هەواڵە ڕەت دەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت: ئەو هەواڵە ڕاست نیە و ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزارەت کۆنەبووەتەوە و هێشتا یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن دیار نەکراوە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئێستا پرۆسەی وەرگرتنی قوتابییان لە ناوەندەکانی خوێندن دەکرێت، ئەو پرۆسەیەش تاوەکو 20ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لە سنووری سەرجەم پەروەردەکان، ڕێکخستنەوەی میلاکی قوتابخانەکان دەستی پێکردووە و ئامادەکاری بۆ ساڵی نویی خوێندن دەکرێت.
هەنگاوی داهاتوو: بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگە ساڵنامەی خوێندن ئامادە بکرێت کە تەواوی پلانی خوێندن لە وەرزی یەکەم و دووەم، ڕۆژانی پشوو، کاتەکانی تاقیکردنەوە و سەرجەم وردەکارییەکانی ساڵی نوێی خوێندن لەخۆدەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






