
دیمەنی ئۆتۆمبێلێکی تێکشکاوی فریاکەوتنی غەززە
ئاڤا نیوز
ڕۆژی دووشەممە، بەرگریی شارستانی لە غەززە ڕایگەیاند 60٪ی ئۆتۆمبێلەکانی لە سەرانسەری کەرتی غەززە لە خزمەتگوزاری دەرچوون بەهۆی کەمیی سووتەمەنی و نەبوونی پارچەی یەدەگ بۆ چاکردنەوەیان بەهۆی بۆردوومان و گەمارۆی ئیسرائیلەوە هاوکات هۆشداریدا لە کارەساتێکی مرۆیی.
چیرۆکی سەرەکی: پەککەوتنی خزمەتگوزارییە گرنگەکان لە کاتێکدایە پێنج مانگە ئیسرائیل گەمارۆی کەرتی غەززەی داوە، ئەمەش خەڵکی غەززەی گەیاندووە ئاستێکی بێوێنە و کاری تیمەکانی فریاگوزاری و هاوکارییەکانی ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە و تەنانەت پەکخستن کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرگریی شارستانیی غەززە ئاماژەی بەوەشکردووە، توانیویانە بڕێکی کەم سووتەمەنی لە هەندێک ڕێکخراوی مرۆیی و فریاگوزاری دابین بکەن، کە لەسەدا 15٪ی پێویستی پیشەیی ڕۆژانە زیاتر نییە.
زانیاریی زیاتر: لە سەرەتای جەنگەوە لە ساڵی 2023، ئیسرائیل زیاتر لە 210 هەزار کەسی کوشتوە یان بریندار کردووە کە زۆربەیان منداڵ و ژنن، زیاتر لە نۆ هەزار کەسیش بێسەروشوێنن، ئەمە جگە لە سەدان هەزار ئاوارەبوون و برسێتی کە بەهۆیەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 39 خولەک لەمەوپێش
هەواڵی مردنی موقتەدا سەدر ڕەتدەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
21 خولەک لەمەوپێش
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
43 خولەک لەمەوپێش
شاخەوانانی کورد سەرکەوتنێکی مێژوویی لەسەر لووتکەی زنجیرە چیاکانی قەفقاز تۆمار دەکەن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
گەورە و بچووکی پێنجوێن سەرقاڵی کۆکردنەوەی گوێزن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا بۆ ڕازیکردنی تورکیا وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری پاسپۆرت لادەبات
19 ئەیلوول
- عێراق
- 39 خولەک لەمەوپێش
هەواڵی مردنی موقتەدا سەدر ڕەتدەکرێتەوە
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
ڕێژەی شەقامە قیرتاونەکراوەکانی زاخۆ 65% کەمبووەتەوە بۆ 15%
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جووتسایدێکی دیکە لە قەزای شێخان دروست دەکرێت