
هونەرمەند نەرمین قادر
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ سێشەممە، هونەرمەندی دیاری کوردستان، نەرمین قادر، لە شاری سلێمانی و لە دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشیدا، لە تەمەنی 63 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نەرمین قادر، کە لە ساڵی 1962 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، یەکێک بوو لەو هونەرمەندانەی کە زیاتر لە سێ دەیە لە ژیانی خۆی بۆ خزمەتی هونەری کوردی تەرخانکرد. ئەو لە ساڵی 1975بۆ یەکەمجار وەک ئەکتەر لەسەر شانۆ دەرکەوت و تا ساڵی 1998 بەردەوام بوو لە پێشکەشکردنی کاری هونەری لە بواری شانۆدا
لێدوانی فەرمی: گەزیزە عومەر، هونەرمەند و هاوڕێ و کەسی نزیکی خاتوو نەرمین قادر بە ئاڤای ڕاگەیاند، "نەرمین خان نەخۆشیی شێرپەنجەی هەبوو، هەر بەهۆی ئەو نەخۆشیەشەوە گیانی سپارد".
خاتوو گەزیزە دەشڵیت، "سێ ڕۆژ بەر لە ئێستا بە تەلەفۆن قسەمان کرد، پێموت دەمەوێت سەردانت بکەم وتی مەیە، دۆخی تەندروستیم زۆر خراپە و ڕێگە نادەن کەس بمبینێت، لەو کاتەش کە قسەمان دەکرد بە دەنگیدا ماندوێتی و نەخۆشییەکەیم هەست پێکرد.
ئەمەش بزانە: دوای ساڵانێکی زۆر لە کاری شانۆیی، نەرمین قادر بە بەشداریکردنی لە "بەرنامەی بەرنامە" ناوبانگێکی فراوانتری پەیدا کرد کە بەرنامە کۆمیدی و ڕەخنەگرانە بوو، و نەرمین قادر یەکێک بوو لە ئەستێرە درەوشاوەکانی لە ساڵانی ڕابردوودا.
چی ڕووی دا؟ ئەمڕۆ سێشەممە ڕێککەوتی 5ـی 8ـی 2025 دوای چەندین ساڵ ململانێ لەگەڵ نەخۆشی لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت






