نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەتی غەززە: تەنها 84 بارهەڵگری یارمەتی مرۆیی گەیشتوونەتە غەززە

شەیری بکە لە:
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەتی غەززە: تەنها 84 بارهەڵگری یارمەتی مرۆیی گەیشتوونەتە غەززە

ژمارەیەک بارهەڵگر کە ئامادەکراون ڕەوانەی کەرتی غەززە بکرێن

ئاڤا نیوز


ئەمڕۆ چوارشەممە نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، تەنها 84 بارهەڵگری یارمەتی مرۆیی توانیویانە بچنە ناو کەرتی غەززەوە، لە کاتێکدا پێداویستییەکان زۆر لەوە زیاترن.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێندراوێکدا، نووسینگەکە ئاماژەی بەوەداوە کە "لە ئێوارەی دوێنێ سێشەممەوە تا ئێستا، 84 بارهەڵگری یارمەتی مرۆیی چوونەتە ناو غەززەوە، لە کاتێکدا دەبێت ڕێگا بدرێت ڕۆژانە 600 بارهەڵگر بچنە ناو کەرتی غەززە بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان بۆ خەڵکی غەززە."


ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەروەها، حکوومەتی غەززە ئیسرائیلی بە "بەردەوامیدان بە تاوانی برسیکردن و گەمارۆدانی کەرتی غەززە" تۆمەتبار کرد و بە توندی سەرکۆنەی داخستنی دەروازە سنوورییەکانی کرد.


هاوکات: حکومەتی غەززە داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوە مرۆییەکان دەکات "بەپەلە هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ کردنەوەی دەروازەکان و گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بە شێوەیەکی بەپەلە و بەردەوام بۆ خەڵکی فەڵەستین لە کەرتی غەززە."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ