وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باسی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا بۆ ئاڤا دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڵای کوردستان و ئەمریکا و عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەخت لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت کە بەردەوام دەبن لە هاندانی هەردوولا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر پرسی مووچە و هەناردەکردنی نەوت.
لێدوانی فەرمی: لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئاڤا میدیا، وتەبێژێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: "بەردەوام دەبین لە هاندانی هەولێر و بەغدا بۆ ئەوەی كێشەكانیان سەبارەت بە مووچە و هەناردەكردنی نەوت چارەسەر بکەن".
بەگوێرەی ئەو وتەبێژە، چارەسەرکردنی خێرای ئەم کێشانە، "نیشانەی ئەوە دەبێت کە حکومەتی عێراق بەرژەوەندییەکانی گەلەکەی لە پێشینەی کارەکانیدا دادەنێت هەروەها، ئەم هەنگاوە یارمەتیدەر دەبێت بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی لەبار تا کۆمپانیاکان بتوانن وەبەرهێنانی تێدا بکەن."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتیشی: "پەرەپێدان بە ژینگەیەکی لەبار بۆ بازرگانی، پێویستی بە ڕێزگرتن لە ڕێککەوتننامەکان و دابینکردنی گەرەنتی ئەمنیی پێویست هەیە."
زانیاریی زیاتر: ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە "پابەندبوون بە پاراستن و پشتیوانیکردنی وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی، بەتایبەتی لە بارودۆخی ئێستادا گرنگە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە هێرشی درۆنی کراوەتە سەر چالاکییەکانی کۆمپانیا ئەمریکی و نێودەوڵەتییەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستانی عێراق، بەبێ ئەوەی هیچ لێکەوتە و لێپرسینەوەیەکی لێبکەوێتەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک: ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی فەرمانبەرانى كەسوکاری شەهید دهكات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر هاونیشتمانییهك حوشترێکی ونكردووه و به دوایدا دهگهڕێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی هاونیشتمانییەک کە لە گەشتێکیدا بۆ ئێران هەموو پارەکەیان لێسەندووە