ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەرۆكوەزیران بە قەرەبووی زیانلێكەوتووانی دهۆک پابەند دەكات
- هەواڵ
- 2024-03-27

دیمەنێكی لافاوەكە- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرۆکوەزیران بە قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک پابەند دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕاپۆرتی لیژنەی ئەنجوومەنەکە سەبارەت بە زیانلیکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک کە 19ی ئەم مانگە پارێزگاکەی گرتەوە، خوێندرایەوە بەزۆرینەی دەنگ حکومەتی عێراق پابەندکرا کە قەرەبووی زیانلێکەوتووان بکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: کاڤین شێخ سەعید، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاڤا نیوزی گوت:" خەمڵاندنی زیانەکانم بە ڕاپۆرت داوەتە سەرۆکوەزیرانی عێراق، داوامانکردووە بڕی 64 ملیار دینای بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک تەرخانبکرێت."
"ڕۆژی 19 مانگ داوای قەرەبووی زیانلێکەوتووانم لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد، ڕۆژی 23-03-2024 بە نووسراوی فەرمی وەڵامی دایەوە و وەزارەتی ناوخۆی ڕاسپارد کە ڕێکاری پێویست بگرێتەبەر". كاڤین شێخ سەعید وای گوت.
لەلایەکی دیکەوە: لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق پێکدێت خەمڵاندن بۆ زیانەکان دەکات، دواتر قەبارەی قەرەبوو کردنەوەکە دەدرێت لە بودجەی فریاگوزاری . شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەوەی ئاڤا نیوزی گوت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
21 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا






