بانکی ناوەندی پێنج ڕێککار بۆ فراوانکردنی پارەدانی ئەلیکترۆنی ڕادەگەیێنێت

شەیری بکە لە:
بانکی ناوەندی پێنج ڕێککار بۆ فراوانکردنی پارەدانی ئەلیکترۆنی ڕادەگەیێنێت

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق

ئاڤا نیوز

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق دەڵێت، بەردەوامن لە فراوانکردنی هەوڵەکان بە ئامانجی گۆڕینی سەرجەم چالاکییە ئابووریی و بازرگانییەکان بۆ شێوازی پارەدانی ئەلیکترۆنی، بۆ ئەو مەبەستەش پێنج ڕێکاریان دەستپێکردووەو دەیانەوێت بەهۆیانەوە بەکارهێنانی پارەدانی کاش نەهێڵن.

وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ فراوانکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پارەدانی ئەلیکترۆنی لەناوخۆی وڵاتدا، مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا لەکۆتایی ئەمساڵدا کارتێکی یەکگرتووی بانکی دەربکات کە تەنیا بۆ مامەڵەکردن بە دینار بەکاردەهێنرێت.

لێدوانی فەرمی: عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی گۆڕانکاری گشتگیر بە ئاراستەی پارەدانی ئەلیکترۆنی کە ئەمڕۆ لە بەغدا بەڕێوەچوو، وتی: پاڵپشت بە باشترین ڕێکار و بنەما نێودەوڵەتییەکان کار بۆ فراوانکردنی پارەدانی ئەلیکترۆنی دەکەن و بۆ ئەو مەبەستەش پێنج پڕۆژەی نیشتیمانییان هەیە ئەوانیش بریتیین لە:

یەکەم: دانانی سیستمێک بۆ ئاڵوگۆڕی پارەدانی ئەلیکترۆنی بەشێوەی 24 کاتژمێریی و بەدرێژایی هەر حەوت ڕۆژەکەی هەفتە.

دووەم: گۆڕینی هەموو شێوازەکانی پارەدانی حکومییە بۆ ئەلیکترۆنی ئەوەش یاریکردن بە پارەوە ناهێڵێت و متمانەش زیاتر دەکات.

سێیەم: دانانی نەخشەڕێگایەکی نیشتیمانی بۆ کارتە بانکییەکان کە سەروەری سیستمی ئەلیکترۆنی دەپارێزێت و پشتبەستن بە سیستمە دەرەکییەکان کەمدەکاتەوە.

چوارەم: زیادکردنی ئاڵوگۆڕە ئەلیکترۆنییەکان و گەرەنتیکردنی خێرایی و پارێزراوی پرۆسەکان.

پێنجەم: دروستکردنی هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوە هەرێمیی و نێدەوڵەتییەکان بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزموونەکانیان لەبواری پارەدانی ئەلیکترۆنی.

زانیاریی زیاتر: عەلی عەلاق ئەوەشی خستەڕوو، زیادبوونی پارەدانی ئەلیکترۆنی بەڕێژەی 10% دەکرێت هاوکاربێت بۆ باشتربوونی بەرهەمی ناوخۆیی و پشتیوانی بوژانەوەی ئابووریی وڵات، بۆ ئەو مەبەستەش داوا لە هاووڵاتیان، دەزگاکانی ڕاگەیاندن، دامەزراوەکان و ڕێكخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکەن هاوکاری سەرخستنی ئەم پڕۆسەیە بن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ