
دیمەنێک لە ناحیەی شیلادزێ
ئاڤا نیوز
لە دوو ڕووداوی جیادا لە سنووری پارێزگای دهۆک، هێزە ئەمنییەکان سەرۆکی شارەوانیی شێلادزێیان لە ئامێدی لەسەر سکاڵای موختارێک دەستگیرکرد و دوای پێنج ڕۆژ بە کەفالەت ئازاد کرا؛ هاوکات موختارێکی دیکەی گوندێکیشیان بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل دەستگیر کرد. خەڵکی گوندەکە داوا دەکەن ئەو کەسە لە موختاری گوندەکە لاببرێت.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ بنەبڕکردنی گەندەڵی و ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو جۆرەکانی بەرتیل خواردن، وێڕای ئەوەی ئەم دیاردەی بەرتیل وەرگرترن بەربڵاو نییە، بەڵام حکومەتی کوردستان چەندین ڕێکاری یاسایی و کارگێڕی بۆ ڕێگریکردن لێی گرتووتەبەر."
چیرۆکی دەستگیرکردنی سەرۆک شارەوانی شیلادزێ: محەممەد تۆفیق، موختاری گوندی بێدەیی لە ناحیەی شێلادزێ، کە سکاڵاکاری سەرەکیی کەیسەکەیە، چیرۆکەکەی دەگێڕێتەوە و دەڵێت، ئەو خاوەنی نزیکەی 10 پارچە زەوییە، بەڵام هەر کاتێک ویستبێتی کاریان تێدا بکات، سەرۆکی شارەوانی ڕێگری لێکردووە. بە گوتەی موختارەکە، زەوییەکەی کرابوو بە شوێنی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلەکانی شارەوانی.
موختارەکە ئاشکرای کردووە کە سەرۆکی شارەوانی پێی وتووە " دەزانم زەوییەکان هی خۆتە، بەڵام دەبێت بەپێی یاسا بەشێکیان بدەیتە شارەوانی، ئەگینا ڕێگەت پێنادەم هیچ ئیشیان لەسەر بکەی." دواتر تۆمارێکی دەنگیی سەرۆکی شارەوانی بەدەست گەیشتووە کە تێیدا هەمان داواکاری دووبارە دەکاتەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەم تۆمارە دەنگییە وەک بەڵگە پێشکەشی دادگا کراوە و دوای حەوت ڕۆژ، دادگا بڕیاری دەستگیرکردنی سەربەست حوسێن دەرکردووە و مافی خاوەندارێتی بۆ موختارەکە گەڕاندۆتەوە.
قوڵتر: بەڵام ئەم کەیسە، دەرگای لەسەر گومانی گەورەتر کردۆتەوە. بەپێی زانیارییەکان، لە میانی لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە کە گروپێکی 10 کەسی لەگەڵ سەرۆکی شارەوانیدا کاریان کردووە و بە هەمان شێوە کێشەیان بۆ هاووڵاتییانی دیکە لەسەر زەویوزار دروستکردووە.
زەید تەها، پەیامنێری ئاڤا چەند جارێک پەیوەندی کرد بۆ سەربەست حوسێن، سەرۆکی شارەوانیی شیلادزێ بەڵام ناوبراو ئامادەنەبوو وەڵامی پەیوەندییەکە بداتەوە و قسە لەسەر بابەتەکە بکات.
چیرۆکی دەستگیرکردنی موختارەکە: هەرچی پەیوەستە بە دەستگیرکردنی موختارەکە، چیرۆکەکە بەمشێوەیە: لە گوندی دوبلێی ناحیەی تەناهی قەزای سێمێل، موختاری گەڕەکەکە بەرتریلی لە خەڵکی گوندەکە وەرگرتووە، دواتر هێزە ئەمنییەکان پێیان زانیوەو دەستگیریان کردووە.
بۆ نموونە، دانیشتوویەکی گوندەکە دەڵێت، بۆ بچووکترین شت لە گوندەکا دەبوو پارە بدەینە موختارەکە ئینجا ڕێگەی دەدا کار بکەین، بۆنموونە مۆری لەسەر هیچ شتێک نەئەکرد، بەبێ ئەوەی بەرتیل وەرنەگرێت.
چی ڕووی دا: دواتر هێزە ئەمنییەکان موختارەکەیان دەستگیریان کرد، سێ رۆژ لە زیندان بوو، دوایی بەکەفالەت ئازاد کراوە، ئێستا گەڕاوەتەوە سەر ئیشەکەی.
خەڵکی گوندەکە توڕەن و ئەڵێن، "چۆن شتی وا دەبێت، ئێمە نامانەوێ ئەم کەسە موختارمان بێت، ئەگەر بەرپرسێک لە پشتییەوە نەبێت چۆن دەکرێ کابرایەکی گەندەڵ بەرپرسیاریێتی پێبدرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
چیرۆکە سەرنجڕاکێشەکان لە دەنگدانی تایبەت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
برایەکی جێگری پارێزگاری ئەنبار بەتۆمەتی کڕینی کارتی دەنگدان دەستگیر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کورد بوو بە ئەندامی پەرلەمانی هۆڵەندا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
3 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
5 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
چیرۆکە سەرنجڕاکێشەکان لە دەنگدانی تایبەت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
برایەکی جێگری پارێزگاری ئەنبار بەتۆمەتی کڕینی کارتی دەنگدان دەستگیر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کورد بوو بە ئەندامی پەرلەمانی هۆڵەندا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو منداڵی خێزانێکی گەشتیار لە مەلەوانگەی باخێکی شەقڵاوە خنکان




