ئاڤا نیوز
دانیشتووانی گوندێکی سنووری گوێر تاوەکو ئێستا قوتابخانەیان نییە و گرفتی ڕێگاوبان و کەمئاویشیان هەیە. بەڕێوەبەری ناحیەی گوێڕ لەمبارەیەوە دەڵێت، "لە چەند ڕۆژی داهاتوو کێشەی کەمئاوی چارەسەر دەکەین".
وێنە گەورەکە: دانیشتووانی گوندی شەمامەلی سەر بە ناحیەی گوێڕی هەولێر كە 250 ماڵ و خێزان دەبن، گلەییان هەیە و دەڵێن، "قوتابخانەمان نییە و قوتابییەكانمان کاتژمێرێک ڕێگە دەبڕن بۆ خوێندن، شەقام و كۆڵانەكانی نێو گوندەكە خۆڵن و تاوەكو ئێستا قیرتاو نەكراون، گرفتی كەمئاویشمان هەیە".
زانیاریی پەیامنێر: هیشام سەعید، پەیامنێری ئاڤا بەدواداچوونی بۆ كێشەکانی گوندەکە کردووە، خەڵکەکە دەڵێن: قوتابخانەی ئامادەییمان نییە قوتابخانەیەك لە ساڵی 2014ەوە بەردی بناغەی دانراوە و تاوەكو ئێستا تەواو نەكراوە.
لێدوانی فەرمی: مەسعوود نووری، بەڕێوەبەری ناحیەی گوێڕ لەمبارەیەوە پێی ڕاگەیاندین: سەبارەت بە گرفتی ئاوەکە پەیوەندی بە کەمی کارەبای نیشتمانیەوە هەیە، هەوڵ دەدەین لە 10 بۆ 15 ڕۆژی داهاتوودا چارەسەری بکەین.
هەرچی سەبارەت بە شەقامە ناوخۆییەکانی گوندەکەیە، ئەم بابەتە ئیدارەی مووسڵ پێی هەڵدەستێت و یەک ملیار دیناری بۆ گوندی شەمامەل و خالند و ئەبو جەردە تەرخان کردووە، بڕیار دەرچووە و تەنیا ماوە پارەکە خەرج بکرێت.
مەسعوود نووری دەشڵێت، "قوتابخانە ئامادەییەکەش بەهۆی قەیرانی داراییەوە وەستاوە، چاوەڕێی هەبوونی بودجەی پێویست دەکەین، لەبەر ئەوەی هەموو ڕێکارە ئیدارییەکانی تەواو بووە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ شانۆکارانی هەڵەبجە داوای هۆڵی شانۆ دەکەن
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری ئاسایی دەبێتەوە
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی کوردستان گەڕایەوە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە سلێمانی مامۆستایانی ئایینیی خۆبەخش داوای دامەزراندن دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
خێزانێکی کورد لە نەخۆشخانەیەکی تورکیا بەند دەکرێن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان پێشمەرگەی خانەنشین شەش مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بە تۆمەتی ساختەکاری سێ فەرمانبەر دەستگیر دەکرێن