کۆمیسیۆن شەش هاوپەیمانی هەڵدەوەشێنێتەوە

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن شەش هاوپەیمانی هەڵدەوەشێنێتەوە

ئامادەکاری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکە

ئاڤا نیوز

ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، لە شەش بڕیاری فەرمیدا، پەسەندکردنی شەش هاوپەیمانیی سیاسیی هەڵوەشاندەوە، ئەمەش بەهۆی کشانەوەی لەناکاوی چەند حیزبێک لەنێو ئەو هاوپەیمانییانەدا بووە. 

وێنە گەورەکە: بڕیارە 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکرێت، بۆ ئەم مەبەستە کۆمیسیۆن بەپێی خشتەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن، دەستی بە جێبەجێکردنی ڕێکار و ئامادەکارییەکان کردووە.
 
نووسراوی فەرمی: بەپێی بڕیارەکان، ئەو هاوپەیمانییانەی پەسەندکردنیان هەڵوەشاوەتەوە بریتین لە:

هاوپەیمانیی ئیئتیلافی فەیلی، بەهۆی کشانەوەی کۆنگرەی نیشتمانیی کوردانی فەیلی.

هاوپەیمانیی ویژدانی عێراقی،  بەهۆی کشانەوەی ڕەوتی ئەبراری نیشتمانی.

هاوپەیمانیی ئیئتیلافی شوموخی بەسرە،  بەهۆی کشانەوەی کۆمەڵەی بنیاتنان و چاکسازی.

هاوپەیمانیی ئیستیحقاقی دیالە،  بەهۆی کشانەوەی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی.

هاوپەیمانیی مەدینەتی،  بەهۆی کشانەوەی حیزبی ڕێکخراوی ئیسلامیی عێراقی.

لەلایەکی دیکەوە:  ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بەهۆی پێشێلکردنی بڕگەی سێیەم لە ماددەی حەوتی یاسای هەڵبژاردنەکان، بڕیاری دوورخستنەوەی قاسم قوتبی، پاڵێوراوی سەربەخۆ بۆ کورسیی کۆتای کوردانی فەیلی لە پارێزگای واست دەرکرد. 

شێوازی جێبه‌جێكردن: ئەنجوومەنی کۆمیسیاران، بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست فەرمانگەی کاروباری پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکانی ڕاسپاردووە، بەپێی بڕیارەکەش ئەم هاوپەیمانییانە ناتوانن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی داهاتوودا لە بازنەکانی هەڵبژاردنی خۆیاندا بەشداری بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: