دەرئەنجامی لیژنەی ڕووداوەکەی بەغدا: "بێسەروبەری لە بەڕێوەبردنی حەشدی شەعبیدا هەیە"
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

چەند ئەندامێکی هێزەکانی حەشدی شەعبی. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەرئەنجامی شەڕەکەی نێوان هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی لە 27ـی مانگی ڕابردووی ڕاگەیاند و دەڵێت، بێسەروبەری لە بەڕێوەبردنی پێکهاتە و لیواکانی حەشدی شەعبیدا هەیە، بۆیە بڕیاردرا فەرماندەی لیواکانی 45 و46ـی حەشدی شەعبی کە ئەندامەکانیان لەو ڕووداوە تێوەگلاون، لە پۆستەکانیان دووربخرێنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی لەسەرکارلابردنی بەڕێوەبەری پێشووی فەرمانگەی کشتووکاڵی کەرخ لە بەغدا، کە نزیک بوو لە حیزبوڵڵای عێراق، 27ـی تەممووز ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و ژمارەیەک چەکداری کەتیبەکانی حیزبوڵڵا کە بەشكێن لە هێزەکانی حەشدی شەعبی دروستبوو، ئەم پێشهاتەش درزی نێوان دامەزراوە فەرمییەکان و حەشدی شەعبی دەرخست بەتایبەتیش لە نەبوونی هەماهەنگیی و ئامانج و شێوازی کارکردنیان.
لێدوانی فەرمی: سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا باسی لەوەكردووە، چەکدارەکان کە هێرشەکەی سەر فەرمانگەی کشتووکاڵی کەرخیان ئەنجامدا، ئەندامی لیواکانی 45 و46ـی حەشدی شەعبی بوون کە سەر بە کەتیبەکانی حیزبوڵڵان، ئەو هێزەش بەبێ فەرمانی سەربازیی و سەرووی خۆیان جووڵەیان کردووە و ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بوونەتەوە، هاوکات ئەیاد کازم عەلی بەڕێوەبەری پێشووی فەرمانگەی کشتووکاڵی کەرخیش تێوەگلاوە لە بەکارهێنانی ئەو هێزە و گەندەڵی کارگێڕیی، لەوانەش ساختەکردنی بەڵگەنامەی زەوی کشتووکاڵیی و زەوتکردنی لە خاوەنە ڕەسەنەکانیان.
بە گوتەی سەباح نوعمان، لە دۆسیەی سەرکردایەتی و کۆنتڕۆڵی حەشدی شەعبی کێشە هەیە و بەشێک لە هێزەکان پابەندی ڕێکارەکانی تایبەت بە جووڵەی سەربازیی نابن، بۆیەش فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕەزامەندیدا لەسەر دوورخستنەوەی بەرپرسی لیواکانی 45 و46ـی حەشدی شەعبی لە پۆستەکانیان، هاوکات لیژنەی لێکۆڵینەوەش لەسەر فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرەی حەشد پێکدەهێنرێت بەهۆی کەمتەرخەمی لە دۆسیەی سەرکردایەتی و کۆنتڕۆڵکردنی هێزەکانیدا.
زانیاریی زیاتر: هەر بەگوێرەی ڕاسپاردەی لیژنەی لێکۆڵینەوە، هەموو ئەوانەی لەم ڕووداوە تێوەگلاون دەدرێنە دادگا و لێپرسینەوەش لەوانە دەکرێت کە کەمتەرخەم بوون لە گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و ئەمنیی بەگوێرەی لێپرسراوییان، جگەلەوەش دەبێت ڕووداوی پابەندنەبوون بە فەرمان و جووڵەی سەربازی لەناو هێزەکانی حەشد چارەسەر بکرێت و لەم بوارەدا هیچ چاوپۆشییەک ناکرێت، بڕیاریش دراوە پێداچوونەوە بە ئەو هێزانە، پێکهاتەکان و توانای فەرماندەکانیان لەو شوێنە بکرێت.
لەهەمان کاتدا: لیژنەکە بڕیاریدا هاووڵاتی عەباس ناهی کە لە ڕووداوەکەدا گیانی لەدەستدا بە شەهید هەژمار بکرێت، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان فەرمانیکردووە کە چاوپۆشی لە هیچ پێشێلکردنی یاسایەک ناکرێت لەلایەن هەر هێزێکەوە ئەنجام بدرێت، جەختیش لە پابەندبوون بە پاراستنی مافی هەموو ڕۆڵەکانی گەل دەکاتەوە بەبێ جیاوازی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: پابەندین بە هێشتنەوەی چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
29 خولەک لەمەوپێش
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 13 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر هێرشە ئەتۆمییەکەی ناگازاکی ئەمریکا بۆ سەر ژاپۆن تێدەپەڕێت
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: پابەندین بە هێشتنەوەی چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانووستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەستپێدەکەنەوە