پڕۆسەی تۆمارکردنی ناوی حاجییان دەکرێت بە ئەلیکترۆنی

شەیری بکە لە:
پڕۆسەی تۆمارکردنی ناوی حاجییان دەکرێت بە ئەلیکترۆنی

حاجخوازانی هەرێمی کوردستان، وێنە: ئاڤا

ئاڤا نیوز

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی بەمەبەستی هێنانە کایەی کارئاسانیی زیاتر بۆ هاونیشتمانیان، پڕۆسەی تۆمارکردنی ناوی حاجییان دەکات بە ئەلیکترۆنی. 

وێنە گەورەکە: لە کابینەی نۆیەمدا، حکومەت هەنگاوی گەورەی ناوە بۆ ئەوەی کاروباری وەزارەت و دامەزراوەکان بکرێت بە ئەلیکترۆنی، لەم چوارچێوەیەشدا ئێستا بەشێک لە فەرمانگەکان کارەکانیان کردووە بە ئەلیکترۆنی.

لێدوانی فەرمی: پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێمی کوردستان بە ئەلیکترۆنی کردنی پرۆسەی تۆمار کردنی ناو بۆ حەج ڕاگەیاند و گوتی: لەمەودوا هەرکەسێک بیەوێت فەریزەی حەج بکات دەتوانێت لە ماڵەکەی خۆی و لە رێگەی مۆبایلی خۆی، ناوی خۆی تۆمار بکات و وەڵامەکەشی لە رێگەی تیروپشکی ئەلیکترۆنی بۆ دەگەڕێتەوە.

-  لە سێ ساڵی ڕابردوو کاروبارەکانی وەزارەتی ئەوقاف بە ئەلیکترۆنی کراوە، ئەم پرۆسەیەش ئاسانکاری زۆری بۆ هاونیشتمانییان کردووە.


لە لایەکی دیکەوە: شێخ نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرە گوتی: لە ماوەی 40 ڕۆژدا و لە ئەمڕۆوە تا 20/9/2025 تۆمارکردنی ناوەکان بۆ حەجییان بۆ ساڵی 2026 دەستپێدەکات، لە ماوەی 10 ڕۆژیش وردبینی بۆ ناوەکان دەکرێت و لە 1/10/2025 تیروپشکی ئەلیکترۆنی ئەنجام دەدرێت.

 

زانیاریی زیاتر: ئێستا و لە تۆمارکردنی سیستمی ناو تۆمارکردنی ئەلیکترۆنی حەجخوازان هیچ بڕە پارەیەک نادەن، چونکە پێشتر بڕە پارەیەک بۆ ئەو تۆمارکردنە وەردەگیرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ