قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر جێبەجێ دەکرێت

شەیری بکە لە:
قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر جێبەجێ دەکرێت

دیمەنی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر، لە جێبەجێکردندایە و نزیکەی 50 گەڕەکی سەنتەری پارێزگای هەولێر کێشەی کەمئاوییان چارەسەر دەبێت.

وێنە گەورەکە: پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەم، بە تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە کێشەی کەمئاوی تا 30 ساڵی داهاتوو لە هەولێر چارەسەر دەبێت، قۆناغی یەکەم کراوەتەوە و ئاو بە 32 گەڕەک گەیشتووە، لە قۆناغی دووەم 35%ـی پڕۆژەکە تەواو دەکرێت."

لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "قۆناغی دووەم پێش مانگی 12ـی ئەمساڵ تەواو دەبێت، بە سێ هێڵی سەرەکی ئاوی خاوێن بە نزیکەی 50 گەڕەکی شاری هەولێر دەگات."

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێڵی یەکەم، لەشەقامی 150 مەتری دەستپێدەکات، شەقامی ڕەشکین، بەپێش فڕۆکەخانە تێپەڕدەبێت، شەقامەکانی گەزنە و بەحرکەش لەخۆدەگرێت، دەچێتەوە شەقامی پیرمام تا دەگاتە شەقامی کۆیە.

هێڵی دووەم، لەسەر شەقامی 120 مەتری دەستپێدەکات، بەپێش فڕۆکەخانە ڕەتدەبێت، شەقامی عەنکاوە، شەقامی بەحرکەش دەگرێتەوە تا دەگاتە شەقامی پیرمام لەوێ دەوەستێت.

هێڵی سێیەم، لە دیوی ناوەوەی شەقامی 120 مەتری، شەقامی ڕەشکین، شەقامی مەخوور، شەقامی مووسڵ تاوەکو شەقامی کۆیە و لەپێش شووقەکانی جیهان دەوەستێت.

شەیری بکە لە: