بەهۆی خراپیی دۆخی کارەبا تووڕەیی و خۆپیشاندان لە عێراق دەستیپێکرد

شەیری بکە لە:
بەهۆی خراپیی دۆخی کارەبا تووڕەیی و خۆپیشاندان لە عێراق دەستیپێکرد

خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی عێراق

ئاڤا نیوز

بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و نەبوونی کارەبا، تووڕەیی جەماوەریی بەرفراوان زۆربەی پارێزگاکانی عێراقی گرتووەتەوە و لە چەندین ناوچەش خۆپیشاندان کرا.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە 11-8-2025، لەکاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆوە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و بەغدای پایتەختیش، کارەبای نیشتمانی تووشی کوژانەوەی گشتیی 'شەت داون' بووەوە. 

زانیاریی بەدەستهاتوو: لە شاری ناسریەی سەربە پارێزگای زیقار، خۆپیشاندانێکی جەماوەری بەرفراوان دژی خراپیی کارەبا دەستی پێکردووە.

زانیاریی زیاتر:  هاووڵاتییان بە سووتاندنی تایە ڕێگای سەرەکیی "سوق الشیوخ"ـیان بەتەواوی داخست، ئەگەر دۆخی کارەباش ئاسایی نەکرێتەوە چاوەڕوان دەکرێت ئەمشەو لەزۆربەی پارێزگاکانی عێراق خۆپیشاندان بکرێت .

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: