
دیمەنی منداڵێک بە باوەشی دایکییەوە کە بەهۆی برسێتییەوە ئێسقانەکانی دەرکەوتوون
ئاڤا نیوز
بەرپرسانی نەتەوەیەکگرتووەکان داوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەپەلە دەکەن دوای ئەوەی سەرچاوە پزیشکییەکانی غەززە مردنی زیاتر لە 100 منداڵیان بەهۆی برسییەتییەوە پشتڕاست کردەوە.
وێنە گەورەکە: دۆخی مرۆیی لە کەرتی غەززە بەهۆی بۆردوومانی بەردەوامی ئیسرائیل و پەیڕەوکردنی سیاسەتی برسیکردن تا دێت خراپتر دەبێت و بەهۆی ئەم دۆخەی لەو کەرتە خوڵقاوە تا ئێستا دەیان منداڵ گیانیان لەدەست داوە، ئەمەش کاردانەوە و توڕەیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێناوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەرپرسانی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایانگەیاند: ''ژمارەی ئەو منداڵانەی بەهۆی برسییەتییەوە لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەست داوە بۆ زیاتر لە 100 منداڵ بەرزبووەتەوە، ئەمەش شەرمەزارییە بۆ جیهان''، هاوکات ئەو بەرپرسانە داوای هەنگاوی بەپەلەیان کرد بۆ چارەسەرکردنی ئەو دۆخە مرۆییە مەترسیدارەی کە لەو کەرتە هاتووەتەوە ئاراوە.
لەلایەکی دیکەوە: بەرنامەی خۆراکی جیهانی بڵاویکردەوە، زیاتر لە 300 هەزار منداڵ لە ژێر مەترسی بەدخۆراکیدان و یەک لەسەر سێی دانیشتوانی غەززە چەند ڕۆژێک بەبێ خواردن ژیان دەکەن هاوکات خەڵکی غەززە مانگانە پێویستیان بە 62 هەزار تۆن پێداویستی سەرەتایی هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






