
خۆپیشاندان بەهۆی نەبوونی کارەباوە لە شارەکانی خوارووی عێراق
ئاڤا نیوز
لە دوای ساڵی 2016ـەوە کوژانەوەی گشتیی کارەبا لە هەرێمی کوردستان ڕووینەداوە. بەڕێوەبەری گشتیی گواستنەوەی کارەبای هەرێمی کوردستانیش هۆکارەکەی بۆ کاراکردنی سیستمی (ئەندەر فریکوێنسی) دەگەڕێنێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی دووشەممە کوژاندنەوەیەکی گشتیی لە تۆڕی کارەبای نیشتمانیی تەواوی عێراق ڕووی دا، بەهۆی ئەمەوە کارەبای تەواوی ناوچەکان کوژایەوە جگە لە هەرێمی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: فارس میرخان، بەڕێوەبەری گشتیی گواستنەوەی کارەبای هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، بۆ چارەسەری کوژانەوەی گشتیی کارەبا، لە عێراق و هەرێمی کوردستان سیستمی ئەندەر فریکوێنسی هەیە، لە عێراق ئەو سیستمە کارا نەکراوە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان کارا کراوە.
- لەڕێگەی ئەم سیستمە کاتێک بارگرانی و کوژانەوە لە بەشێک هەبێت کاریگەری ناکاتە سەر بەشەکانی دیکە و نابێتە هۆی کوژانەوەی گشتیی کارەبا، بۆیە لە ساڵی 2016ـەوە کوژانەوەی گشتیی کارەبا لە هەرێمی کوردستان ڕووینەداوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە چوار هەزار و 200 مێگاوات، لە کاتێکدا لە بەرزترین ئاستدا خواست لەسەر کارەبا دەگاتە پێنج هەزار و 500 مێگاوات، بەڵام جێبەجێکردنی پرۆژەی ڕووناکی کاریگەری کورتهێنانی کارەبای کەم کردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






