لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان - تاوەری کارەبا
ئاڤا نیوز
بڕیارە تا مانگی سێی ساڵی داهاتوو هەزار و 500 مێگاوات کارەبا زیاد بکرێت، بەمەش بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا سەرووی چوار هەزار مێگاوات.
وێنە گەورەکە: ژێرخانی کارەبای هەرێمی کوردستان توانای بەرهەمهێنانی هەشت هەزار و 200 مێگاوات کارەبای هەیە، ئێستا سووتەمەنی پێویست بۆبەرهەمهێنانی چوار هەزار و 200 مێگاوات بەردەستە و حکومەت کار لەسەر ئەوە دەکات سووتەمەنی زیاتر بۆ یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دابین بکات.
لێدوانی فەرمی: فارس میرخان، بەڕێوەبەری گشتیی گواستنەوەی کارەبای هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت: کار لەسەر پرۆژەیەک دەکەین بۆ زیادکردنی 200 ملیۆن پێ سێجا گاز، ئەم پرۆژەیە تا مانگی سێی ساڵی داهاتوو تەواو دەبێت، لەم ڕێگەیەوە دەتوانین هەزار و 500 مێگاواتی دیکە کارەبا بەرهەم بهێنین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرێمی كوردستان خەریكە لە چارەسەریی تەواوەتیی گرفتی كارەبا نزیك دەبێتەوە و ئێستا بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە چوار هەزار و 200 مێگاوات، لە کاتێکدا لە بەرزترین ئاستدا خواست لەسەر کارەبا دەگاتە پێنج هەزار و 500 مێگاوات، بەڵام جێبەجێکردنی پرۆژەی ڕووناکی کاریگەری کورتهێنانی کارەبای کەم کردووەتەوە.
باکگراوند: کابینەی نۆیەم بەرهەمهێنانی کارەبای بۆ هەزار و 840 مێگاوات زیاد کردووە، سێ هەزار و 503 پرۆژە بۆ دابەشکردنی کارەبای جێبەجێ کردووە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






